Accessibility links

پـێشمەرگە و لەشکری عێراق لە ڕزگارکردنی ناوچەی زیاتر لە داعش بەردەوامن


ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئەمڕۆ پـێنجشەممە چووە ڕۆژی چوارەمی و هێرشی هێزەکانی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق بە توندی بەردەوامن.

بەپـێی زانیاریـیەکان لە ئەمڕۆدا پـێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە هێرشی کردووەتە سەر داعش و توانیویانە چەندان گوندی دیکە ڕزگاربکەن. هاوکات لەشکری عێراق لە باشور و ڕۆژهەڵات شاری موسڵ لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون.

میحوەری باشیکی ڕۆژهەڵاتی باکوری شاری موسڵ گوندەکانی تیسخەراپەری بچوک و تیسخەراپەری گەورە و خراپە دەلیل و بیر حەلان و ئیمام ڕەزا ڕزگارکران.

میحوەری نەوەرانی باکوری موسڵ، گوندەکانی ئازادکراون بریتین لە نەوەران و فازڵیـیە و جەنجی و سماقی و دێرکە و خۆرساباد و باریمە.

میحوەری تلسقوف لە باکوری موسڵ، گوندی کانی شیرین ڕزگاکراوە و شارۆچکەی بەتنایا لە سێ قۆڵەوە گەمارۆدراوە لە باکور و ڕۆژئاوا و باشوری شارۆچکەکەوە.

لەشکری عێراقیش لە باشوری موسڵ گوندی بشمانەی ڕزگارکردووە و لە باشوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ گوندی خەباتە. هەروەها چوونەتە ناو شارۆچکەی بەرتڵە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ.

کاوە عومەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە میحوەری نەوەران ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆی لە بەرەی شەڕەکەوە ناردووە.

پـێشڕەویـیەکانی پـێشمەرگە لە میحوەری نەوەران
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:32 0:00

XS
SM
MD
LG