Accessibility links

سه‌نگه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان: شه‌ڕی داعش بۆ ناوبانگی رووداو باش بوو

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ئه‌زموونی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ میدیای کوردی شتیکی نوێیه‌ ، که‌ناڵه‌کان چه‌نده‌ بیر له‌ گرته‌ی به‌هێز و گه‌رمو گوڕی هه‌واڵه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌، ئایا ئه‌وه‌نده‌ش بیر له‌پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌نه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ک سه‌نگه‌رعه‌بدولڕه‌حمان له‌ که‌ناڵی روداو کار ده‌کات و له‌ که‌ناڵه‌که‌ی رازییه‌، ده‌ڵێت "ده‌زگاکه‌م هه‌موو پێداویستییه‌کی هونه‌ری وسه‌لامه‌تی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ ئاماده‌ کردووه‌ که‌ روماڵی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها پلانی باشی بۆ داڕشتووه‌."

روماڵ کردنی میدیایی له‌ کاتی جه‌نگدا سه‌رنج راکێشه‌، زۆر له‌ میدیاکان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان باشترین روماڵ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج راکێش ده‌رکه‌ون، ره‌نگه‌ که‌ناڵه‌ کوردییه‌کانیش به‌گشتی بیانه‌وێت مێژوویه‌کی نوێ بۆ خۆیان تۆمار بکه‌ن،له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌نگه‌ر نموونه‌ی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری دێنیته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌روه‌ختی جه‌نگی روخانی رژێمی سه‌دامدا باشترین فرسه‌تی بۆ هه‌ڵکه‌وت، لای ئه‌و بۆ روداویش هه‌مان فرسه‌ت هاتۆته‌ پێش، ده‌شڵێت "شه‌ڕی داعش که‌ شه‌ڕیکی وێرانکه‌ره‌و که‌س ئاواتی بۆ ناخوازێت ، به‌ڵام بۆ رووداو ده‌رفه‌تێک بوو پێی زیاتربه‌ناوبانگ بوو، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ست پی کردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌ سه‌دان که‌ناڵی ده‌ره‌وه‌ به‌ بیبیسی و سی ئێن ئێن و شوێنی دیکه‌شه‌وه‌ وێنه‌ی روداویان به‌کارهێنا به‌ لۆگۆکه‌یه‌وه‌."

سه‌نگه‌ر له‌ درێژه‌ی وتوێژه‌که‌دا باسی له‌وه‌ کرد که‌ تیمی رووداو بۆ به‌ره‌یه‌کی جیاوازی هێزی پیشمه‌رگه‌ ده‌چن که‌ به‌ نیازن هێرشی تر ده‌ست پێ بکه‌ن.

XS
SM
MD
LG