Accessibility links

ئاوات محەمەد کۆمەڵێک پێشنیار بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات


شاری موسڵ کە دووەمین شاری گەورەی عێراقە لەپاش بەغدادی پایتەخت، ماوەی دوو ساڵ زیاترە لەژێر دەسەڵات و هەژموونی سەربازی و ستەمکاری داعشدایە. هەڵمەتە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا دەستیپێکرد بۆ رزگارکردنی موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری.

بەڵام ئاژانسە نێودەڵەتییەکانی کاروباری ئاوارەکان سەنگی تەواوەتیان خستۆتە سەر ئاورەبوونی هاوڵاتیان موسڵ و دەوروبەری، لەبەرئەوەی بەپێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس تا ئێستاکە لە موسڵ دەژین، هاوکات پێشبینی دەکرێت نزیکەی 200.000 کەس هەر لەسەروەختی دەستپێکردنی شەڕەکەوە ئاوارە ببن.

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن تاکۆ ئێستاکە 6 کەمپیان دامەزراندووە بۆ ئاوارەکان کە لەتوانایاندایە نزیکەی 50.000 ئاوارە بگرنە خۆیان. سەرباری بوونی پلانەکان خۆیان بۆ کردنەوەی 11 کەمپی دیکە ئامادەکەن. رێکخراوە مرۆییەکان پەلەدەکەن بەڵام لەکاتێکدا تەنها نیوەی ئەو 280 ملیۆن دۆلارەیان بەدەست گەیشتووە کە کە لەمانگی 7 دا داوایان کردبوو بۆ فەراهەمکردنی پێداویستییە هەنووکەییەکان بۆ لێشاوی ئەو خەڵکەی کە پێدەچێت ئاوارە ببن.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژی لەگەڵ بەڕێوبەری بەڕێوبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ (DHRD) ئاوات محەمەد سازکردووە

ئاوات محەمەد بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند کە "پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کەمپانەی کە ئێستاکە دروستیان دەکەن نزیک بێت لەشوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکانەوە بۆئەوەی لەدۆخی گەڕانەوەی باری ئاسایی بۆ ئەو ناوچانە؛ ئەو خەڵکە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان بە کەمترین تێچوون و زووترین کات".

هەروەها دەڵێت "ئەو هەموو چەک و تەقەمەنییەی کە لەسەرتاسەری دنیاوە هێنراوە بۆ شەڕی موسڵ، لەکاتێکدا بە نیوەی ئەوە ئەگەر دابینبکرێت بۆ خەڵک، پێموایە خەڵک توشی هیچ کێشەو گیروگرفتێکی مرۆیی نابێتەوە".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:40 0:00

XS
SM
MD
LG