Accessibility links

کاوە محەمەد دەڵێت: ئیرادەیەکی بەهێزی عێراقی و کورد و نێودەوڵەتی هەیە بۆ رزگارکردنی موسڵ


شەڕ دژی داعش و تێکڕای قەیرانەکانی عێراقیش، هاوکاتی زیاد لە دوو ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵام هەوڵەکان و پڕۆژەی رزگارکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش هەر جێی بایەخی ناوچەکەو هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە دژی داعش.

کۆبونەوەکانی سەرۆک باراک ئۆباما لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و ئەمریکییەکان و هێزەکانی عێراق جێی وتووێژو شرۆڤەکاری زیاترن.

بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری عێراق کاوە محەمەد سازکردووە...

کاوە محەمەد دەڵێت "ئیرادەیەکی بەهێزی عێراقی و کوردی و نێودەوڵەەتی هەیە بۆئەوەی موسڵ رزگار بکرێت، وەکو دوا مۆڵگەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش لەعێراق".

هەروەها دەڵێت "ئێمە پێمانوایە ئەمریکا زۆر مەبەستێتی بەر لەهەڵبژاردن، پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ دەستپێبکات، دیموکراتەکان دەیانەوێت ئەمە وەک دەستکەوتێک بۆ ئیدارەی ئۆباما سودی لێوەربگرن، هاوکات لەسوریاش دەیانەوێت بە هەمانشێوە هەوڵبدەن شاری رقەش رزگار بکەن".

سەبارەت بە لێشاوی ئاوارەکانی موسڵ و دەوروبەری لەکاتی هێرشەکاندا بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش، کاوە محەمەد دەڵێت "بێگومان ئەمە مەترسییەکی جیدییە، هەڕەشەیەکە لەڕاستیدا، بەر لەهەر لایەک هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی بە حوکمی جوگرافیای پارێزگای نەینەوا، ئاوارەکان وا دەکەن کە زیاتر روو لە هەرێمی کوردستان بکەن".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن....

XS
SM
MD
LG