Accessibility links

که‌ریم نوری : سنوری موسڵ و سوریا بۆ داعش کراوه‌یه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

شه‌ڕی داعش پێده‌نێته‌ قۆناغێکی نوێ ، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ وه‌ک له‌ زاری به‌رپرسه‌کانیانه‌وه‌ له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی رۆژهاڵات و باکووری موسڵ کۆتاییان به‌ ئه‌رکه‌کانیان هێناوه‌ وئێستا سه‌نگه‌ر لێده‌ده‌ن، سوپای عێڕاقیش له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕی خوارو تاراده‌یه‌ک چوونه‌ته‌ پێش، به‌ڵام وه‌ک پێشمه‌رگه‌ نزیک نه‌بووه‌ته‌وه‌. هه‌موو شه‌ڕه‌که‌ش بۆ رزگار کردنی شاره‌که‌یه‌ که‌ هێشتا دیار نییه‌ که‌ی سوپای عێڕاقی ده‌چنه‌ شاره‌که‌وه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق که‌ریم نوری ده‌ڵێت "بێ به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو موسڵ، ماوه‌ی زیاتر ده‌کێشێت و قوربانی زیاتریش ده‌ده‌ن."

زۆربه‌ی راپۆرته‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌شی خۆرئاوای موسڵ تا ده‌گاته‌ سنووری موسڵ به‌ ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌، به‌ ئاسانی هێزه‌کانیان هاتوچۆ ده‌که‌ن، تاچه‌ند ئه‌وه‌ مه‌ترسییه‌و ئه‌رکی کێشه‌ ئه‌و رێگه‌یه‌یان لێبگرێت. له‌و باره‌یه‌وه‌ که‌ریم نوری وتی "ئه‌وه‌ زیاتر ئه‌رکی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریکایه‌ که‌ به‌ر له‌و هاموشۆیه‌ بگرن، تا وه‌کو ته‌له‌عفه‌رو جه‌زیره‌ نه‌گیرێت، ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌ کراوه‌یی له‌به‌ر ده‌ستیان ده‌مێنێته‌وه‌."

XS
SM
MD
LG