گرووپه‌کانی یارمه‌تی ده‌ر نێگه‌رانی سه‌باره‌ت به سڵامه‌تی مه‌ده‌نێکان ده‌رده‌بڕن دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێڕاق داوای له دانیشتوانی به‌شی کۆنی شاری موسڵ کرد، که له ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دایه، ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌که به جێ بهێڵن.
هێزه‌کانی عێڕاق شه‌مه به‌یانی ده‌ستیان به هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه له شاره کرد و له سێ لاوه چوونه پێش، ئه‌مه‌ش به پێی لێدوانێکی فه‌رمانده‌یی کرداره‌کانی نه‌ینه‌وایه که به سه‌ر شه‌ڕی موسڵدا چاودێری ده‌کات.
داعش له موسڵ ناچار کراوه له چه‌ند گه‌ڕه‌کێک و له ده‌ورووبه‌ری گه‌ڕه‌کی کۆنی شار بێت که شه‌قامه‌کانی باریک و جه‌ماوری زۆری تێدان ئه‌وه‌ش وا ده‌کات شه‌ڕه‌که به گرفت بکات. فڕۆکه‌کانی عێراق هه‌ینی لافیته‌یان به سه‌ر ناوچه‌که‌دا بڵاوکرده‌وه و تێیدا داوا له مه‌ده‌نێکان ده‌که‌ن "ده‌ستبه‌جێ" بگه‌نه " ڕێگاکانی سڵامه‌ت" تا خۆیان له شار ده‌رباز بکه‌ن.
به‌لام، ڕوون نیه چۆن حکومه‌ت مه‌به‌ستێتی که ڕێگای سڵامه‌ت بۆ مه‌ده‌نێکان مسۆگه‌ر بکات له ده‌مێکدا چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وام به چه‌کی چووک و خۆمپاره هێرشیان بۆ سه‌ر ئه‌و مه‌ده‌نێانه بردووه که هه‌ویستوویانه خۆیان ده‌رباز بکه‌ن.
له وه‌تا کرداره‌کانی موسڵ له مانگی ئوکتۆبره‌وه ده‌ستی پێکردوه داوا له مه‌ده‌نێکان کراوه که له ماڵه‌کانیان دا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئاواره‌یی نه‌بن.
به گوێره‌ی ئاماری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌و ده‌مه‌وه، زیاتر له 730،000 که‌س له شه‌ڕ خۆیان ده‌رباز کردووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکی ڕۆژی شه‌مه‌دا به دوای ئه‌وه‌ی مه‌ده‌نێکانی گه‌ڕه‌که‌کانی کۆنی موسڵیان جێ هێشت ده‌ڵێت 200،000 که‌سی تر ڕه‌نگه له ئه‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا شاره‌که جێ بهێڵن. ئاژانسی ناسراوه به "ڕزگارکردنی منداڵان" هوشداری دا که شارجێهشتنی مه‌ده‌نێکان بۆی هه‌یه وا‌بکات له نێو شه‌ڕه‌که‌دا گیربخون، وا ده‌کات "مه‌رگی ترسهێنه‌ر" تووشیان بێت.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت زیاتر له 100،000 مه‌ده‌نی هێشتاش له نێو ئه‌و گه‌ڕه‌کاندا بن که له ژێرده‌ستی داعش دان.