Accessibility links

میلیشاکانی حه‌شدی شه‌عبی تاوانبار به‌ کوشتنکاری ده‌کرێن


میلیشیای شیعەی عێڕاق

میلیشیای شیعەی عێڕاق

سه‌رۆک عه‌شێره‌یه‌کی عه‌ڕه‌ب تاوانی خسته‌ سه‌ر ملیشاکانی شیعه‌ له‌ رۆژئاوای شاری موسڵ که‌ مه‌ده‌نێکان تۆپباران ده‌که‌ن و کوشتن له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسا له‌ گونده‌کانی نزیک شارۆچکه‌ی ته‌ل ئه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

حه‌وتووی ڕابردوو، ڕێکخراوی لێخۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتی به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یسه‌لمێنێت که‌ شیعه‌کان که‌سانی سونییان له‌ گونده‌کانی باشوری موسڵ ،که‌ ئێستا ئه‌وشاره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی عێڕاق ده‌وری گیراوه‌، کوشتون.

ملیشاکانی شێعه‌ تاوانی کوشتیان ده‌خرێته‌ پاڵ

شێخ جومعه‌ ئه‌حمه‌د ده‌وار، سه‌رۆکی عه‌شێره‌ی ساده‌ ئه‌ل بگار له‌ نه‌ینه‌وا‌، ده‌رووبه‌ری پارێزگای موسڵ، تاوانی خسته‌ سه‌ر شه‌ڕکه‌رانی ملیشیای شیعه‌ی حه‌شدی شه‌عبی که‌ خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه‌ ده‌کوژن که‌ له‌ ده‌ستی داعشیان ڕزگارکردوون. ئێستا وێده‌چێت ئه‌و ملیشیایانه‌ی شیعه‌ ده‌وری 70 گوندی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ڕۆژئاوای موسڵیان ده‌وره‌ دابێت، که‌ شێخ ده‌ڵێت هه‌روا به‌ هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌که‌ونه‌ به‌ر تۆپباران که‌ ناوچه‌ی دانیشتوانیش ده‌گرنه‌وه‌.

ئه‌و ئێدعا ده‌کات ملیتانه‌کانی شیعه‌ ده‌یان که‌سیان ئیعدام کردووه‌. ئه‌و ئیدعایه‌ نیگه‌رانی زیاد ده‌کات که‌ ئازاد کردنی موسڵ ببته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆێنڕێژی تایفه‌یی. ئه‌و ئیدعایه‌ی شیخ ویده‌چێت وا بکات گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ داوا له‌ کاربه‌ده‌ستانی عێڕاق بکه‌ن لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌دکاری بکات.

توێژێنه‌ر ئۆلیڤێر گویتا، به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌کانی کومپانی گلۆبال ستارت بۆ توژێنه‌وه‌ی له‌ مه‌ترسی بنکه‌ له‌ له‌نده‌ن هوشداری ده‌دات: ئه‌وه‌ هانی دووبه‌ره‌کی تایفه‌یی ده‌دات و واده‌کات سونییه‌کان بچنه‌ نێو داعش یان هه‌ر گرووپێکی توند و تیژی دیکه‌ی سونی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ خۆیان بکه‌ن.

پێنج شه‌مه‌ ڕێکخراوی لێخۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی گوتی لێکۆڵه‌ران چه‌ندین نموونه‌یان به‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ که ملیتانه‌کانی شێعه‌ به‌ جل و به‌رگری پولیسی فیدڕاڵی عێڕاق خه‌ڵکی گوندی له‌ ئه‌ل شۆڕه‌ و ئه‌ل گه‌یاره‌ له‌ باشووری موسڵ ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌ده‌ن و ئێعدامیان ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی که‌ گومانیان لێده‌که‌ن پێوه‌ندیان به‌ داعش هه‌بێت.

لین مالۆف، جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵیت: " پیاوان به‌ به‌رگی پۆلیسی فێدڕال چه‌ندین کوشتنی نایاسایی، گرتن و پاشان به‌ ئانقه‌ست کوشتنی دانیشتوانی گونده‌کانی باشووری موسڵیان ئه‌نجام دا. له‌ هێندێک نموونان دانیشتوان ئه‌شکه‌نجه‌ کران پێش ئه‌وه‌ی ده‌سترێژیان لێبکرێن و بیانکوژن."

داوایه‌ک بۆ به‌کارهێنانی ته‌نیا له‌شکری عێڕاق له‌ ده‌ورووبه‌ری موسڵ

له‌ به‌ر ترسی کوشتنی تایفه‌یی- و له‌ ژێر گوشاره‌کانی تر له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌یکا و هاوپه‌یمانانی دیکه‌ی ڕۆژئاوایی و گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ – سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق، حه‌یده‌ر ئه‌ل عه‌بادی، به‌ڵێنیدا پێش ده‌سپێکردنی هێرش بۆ سه‌ر موسڵ ته‌نیا هێزه‌کانی عێڕاق ده‌چنه‌ نێو شاری به‌ زۆرینه‌ سونی موسڵ له‌ کاتی شه‌ڕه‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌ی جیهادییه‌کان له‌ ئه‌و شاره‌ ده‌ربکه‌ن.

ئه‌و گوتی حه‌شدی شه‌عبی، که‌ هاوبه‌ندێکی چل گرووپی ملیتانه‌، و زۆربه‌ی ئێران کارتێکردنی له‌ سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ هه‌یه‌، سنووردار ده‌کرین که‌ له‌ رۆژئاو و باشووری شاردا شه‌ڕ بکه‌ن. هێندێک ڕێبه‌ری ملیشیا هه‌ڕه‌شه‌یان کردوه‌ ئه‌و ده‌ستوره‌ به‌ گرنگ نه‌گرن، به‌ ئاشکرا جه‌ختیان کردوه‌ که‌ له‌ نێو شاردا به‌شێک له‌ شه‌ڕه‌که‌ بن.

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا هوشداریان به‌ ڕێبه‌رانی میلیشیای شیعه‌ داوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایی ئاسایشی عێراق هاوکاری له‌ گه‌ڵ کرداره‌کان دا نه‌که‌ن، ئه‌و مه‌ترسییه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ هه‌ڵکه‌وت له‌ ماوه‌ی هێرشه‌کانی هاوبه‌ندی به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مه‌رکا دا بکه‌ونه‌ به‌ر هێرش.

ده‌نگۆی به‌ دکارییه‌کان

گرته‌ ویدئۆکانی ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیان به‌ نیشان دانی ئه‌و به‌دکارییانه‌ کردووه‌ که‌ گۆیا شیعه‌کان ئه‌نجامیان داوه‌. گرته‌ ویدئۆیه‌ک ‌که‌ گۆیا مێرمنداڵێکی سونی یه‌ به‌ زۆر خستویانه‌ته‌ ژێر تانک، پاشان ده‌سترێژی لێده‌که‌ن پێش ئه‌وه‌ی تانکه‌که‌ به‌ سه‌ریدا بڕوات. ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ توانای دانه‌بوو که‌ ڕاستی و درووستی گرته‌ ویدئۆکه‌ بسه‌ڵمێنێت.

له‌ ڕاپۆرتی حه‌وتووی ڕابردووی دا، ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی باس له‌ گرتنی ده‌وری 10 پیاو له‌ 21 ئوکتۆبردا ده‌کات، که‌ له‌ نێویان دا مێرمنداڵێکی 16 ساڵه‌ خه‌ڵکی گونده‌کانی نه‌عنه‌عه‌ و ئه‌ل ڕه‌سیفن، که‌ به‌ قۆنداخی چه‌ک لێیان درا و ئازاردران له‌ لایه‌ن که‌سانێک که‌ به‌رگی پولیسیان له‌ به‌ردابوو. ئه‌و که‌سانه‌ ته‌قه‌یان له‌ نزیکیان کردن و هه‌ره‌شه‌یان لێکردن که‌ ئێعدامیان کردن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ ده‌یان وتووێژی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌تا هێرش بۆ ئازادکردنی موسڵ ده‌ستی پێکردوه‌ سونیه‌ مه‌ده‌نێکانی خه‌ڵکی شاری موسڵ ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش عێڕاق ڕه‌فتاری باشیان له‌ گه‌ڵ کردوون له‌ کاتێک دا ئه‌وان له‌ ماوه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا شاره‌که‌یان جێ هێشت خواردن و ئاویان بۆ دابین کردن له‌ ده‌مێکدا به‌ره‌و که‌مپه‌کان له‌ نێو هه‌ریمی کوردستان دا ده‌چوون.

XS
SM
MD
LG