Accessibility links

لەشکری عێراق هێرشەکانی بۆ سەر داعش لە مەخمور دەسـتپـێکردووەتەوە


سوپاى عێراقى له‌ مه‌خمور دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى زياتر له‌ 20 رۆژ هێرشه‌كانى له به‌شێك له‌ ئۆپه‌راسيۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ و ده‌وروبه‌رى راگرتبوو، ديسان ده‌ستیپێكردووته‌وه و‌ توانيويه‌تي گونده‌كانى مه‌هانه‌ و كه‌به‌رۆك له‌ ده‌ست چه‌كداراني داعش ده‌ربخات.

له‌م باره‌يه‌وه‌ رائيد ئه‌مير ئه‌فسه‌ر له‌ سوپاى عێراقى بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوتى له‌م ئۆپه‌راسيۆنه‌دا فيرقه‌ى كورده‌كان هاوشانى فيرقه‌كانى ترى سوپاى عێراقى به‌ هه‌ماهه‌نگى فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌يمانان به‌شداره‌ له‌ گرتنه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى ده‌ست چه‌كدارانى داعش ‌.

سه‌باره‌ت به هۆكارى‌ وه‌ستانى شه‌ڕى نێوان سوپاى عێراقى و چه‌كدارانى داعش بۆ ماوه‌ى زياتر له‌ 20 رۆژ و ديسان ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى، ره‌شاد گه‌ڵاڵى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند دانانى هه‌ر به‌رنامه‌يه‌ك بۆ گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش به‌بێ ئاماده‌بوون و به‌شدارى ئه‌مه‌ريكا سه‌ركه‌وتو نابێت.

له چوارچيوه‌ى به‌شێك له‌ ئۆپه‌راسيۆني ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌شدارى له‌ گرتنه‌وه‌ى ئه‌و گوندانه‌دا ناكه‌ن، به‌ڵام فيرقه‌ كورديه‌كانى ناو سوپاى عێراقى و فيرقه‌كانى ترى سوپاى عێراقى به‌ هاوكارى فڕۆکە جه‌نگيه‌كاني هاوپەیمانان بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا .

XS
SM
MD
LG