عێراق داوای له کوه‌یت کردووه کاری بیناسازی به‌نده‌رێکی مه‌زنی سه‌ر که‌نداوی فارسی ڕاگرێت له‌سه‌ر نیگه‌رانیـیه‌کان که ڕه‌نگه ئه‌و کاره زیان به ئابوری به‌غدا بگه‌یه‌نێت له ڕووی گواستنه‌وه‌ی کاڵاکان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌کانیـیه‌وه.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغ به‌یانـنامه‌یه‌کی خسته ڕوو و تیایدا ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق داوای ڕاگرتنی بیناسازی له به‌نده‌ری ناسراو به موباره‌ك کردووه که ده‌که‌وێته دورگه‌ی بۆبیانه‌وه هه‌تا دڵنیابوونه‌وه‌ی عێراق که هێڵه‌کانی گواستنه‌وه‌ی تێك ناچن.
عێراق نیگه‌رانی ده‌ربڕیبوو که ڕه‌نگه پرۆژه‌ی دروستکردنی به‌نده‌ری مه‌زنی کوه‌یتی ببێت به مایه‌ی کۆسپ و ته‌گه‌ره له ڕێی کار گوزاریـیه‌کانی عێراقدا، له پڕۆژه‌ی پلان بۆ دانراوی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به دروستکردنی به‌نده‌ری ئاوی خۆی که ده‌که‌وێته ئه‌و به‌ری هێڵی ئاوی هاوبه‌شی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌وه.