عێراق لێـکۆڵینه‌وه ده‌کات له‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ی له نێوان ماسیگرانی عێراق و پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی کوه‌یت ڕوویدا که بوو‌ه مایه‌ی کوژرانی پاسه‌وانێـکی کوه‌یتی.
گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی عێراق گوتی پـێـکدادانه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه ڕوویداوه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوه‌یت ده‌ڵێن به‌له‌می ماسیگره‌کان هاتۆته نێو ئاوی نێوده‌وڵه‌تی کوه‌یته‌وه و ماسیگرێـکی عێراقی ته‌قه‌ی کردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه کوه‌یتیـیه‌که کوژرا، هێزه‌کانی کوه‌یت به‌له‌مه عێراقیـیه‌که‌یان له که‌نداوی فارسـدا نوقم کرد. عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی کوه‌یت 4 ماسیگری عێراقی ده‌سـتگیرکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه زۆر جار پاسه‌وانانی که‌ناره‌کانی کوه‌یت ئه‌و ماسیگره عێراقیـیانه ده‌سـتگیر ده‌که‌ن که ده‌چنه نێو ئاوی وڵاته‌که‌یانه‌وه. له مانگی ده‌ی ڕابردوو 13 ماسیگری عێراقیـیان ده‌سـتگیرکرد.