Accessibility links

ڕەنگین عەبدوڵا: ئەمەریکا و ئێران زۆر جەخت لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن

  • Balen Salih

پاش ئەوەی لە کۆتایی مانگی چوار خۆپـیشاندەران هەڵیان کوتایە سەر پەرلەمانی عێراق و کەوتنە ئازاردانی پەرلەمانتاران بەبێ ئەوەی هیچ کام لە هێزەکانی ئاسایش بەرگریـیان لێ بکەن، پەرلەمانتارانی کورد بڕیاریان دا لە بەغداوە بەرەو هەرێمی کوردسـتان بگەڕێنەوە، بەڵام لە ئێسـتادا هەوڵێـکی زۆر هەیە لەلایەن لایەنە سیاسیـیەکانی عێراقەوە بۆ ئەوەی کورد بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان لە بەغدا.

ڕەنگین عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی بڕیاری گەڕانەوەی یان نەگەڕانەوەی پەرلەمانتارانی کورد بۆ بەغدا بڕیارێـکی سیاسیـیە و دەبێت هێزە سیاسیـیەکان لەسەری کۆببنەوە و یاخود ئەگەر کۆش نەبنەوە لەسەری دەبێت لە بەیانـنامەیەکی هاوبەشی حزبە سیاسیەکانەدا ئاماژە بۆ ئەوە بدەن کە پـێویستە کورد بگەڕێتەوە بەغدا.

پاشان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمەریکا و ئێران زۆر زۆر جەخت دەکەن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی عێراق، بەڵام دەڵێت کورد لە پاش چەند ڕۆژێـک لە ڕووداوەکەی پەرلەمان لە بەیانـنامەیەکی هاوبەشی فراکسیۆنە کوردیـیەکاندا لە پـێنج خاڵدا مەرجەکانی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا خستە ڕوو.

سەبارەت بە لێدوانێـکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان کە تیایدا گوتبوی دەبێت پەرلەمانتارانی کورد بۆ بەغدا بگەڕێنەوە، ڕەنگین عەبدوڵا دەڵێت ئێمە ئەو لێدوانە زیاتر بەوە تەفسیر دەکەین کە عێراق لە ئێسـتادا لە سەروبەندی وەرگرتنی بڕێـک پارەی قەرزی نێودەوڵەتیـیە و هەرێمی کوردسـتانیش بە پـێی یاسا 17% ی پارەکەی بەردەکەوێت کە نزیکەی 2 ملیار دۆلارە، بۆیە ئەمەش پاڵنەرێکە بەو پـێـیەی دەبێتە فریادڕەسێـک بۆ هەرێمی کوردسـتان لەم قەیرانە دارایی‌یە تیایدایە.

پاشان دەڵێت ئەو وەکو ئەندام پەرلەمانێـک هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا نەبووە مەرجی گەورە دابنرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ بەغدا.

XS
SM
MD
LG