Accessibility links

تێڕوانینی ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرس بۆ سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا


بەشێک لە پەرلەمانتاران و بەرپرسان سەردانەکەى بارزانى و وەفدى بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان بۆ بەغدا بە گرنگ وەسف دەکەن ، بەو مەرجەى هەرێم خواستى چارەسەرکردنى کێشەکانى لەگەڵ بەغدا هەبێت.

رۆژى پێنجشەمە مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێم بەیاوەرى وەفدێکى یەکێتى ، یەکگرتوى ئیسلامى و حیزبى سۆسیالیست سەردانى بەغداى کرد و ، دواى کۆبونەوە لەگەڵ هەندێک لەبەرپرسە عێراقیەکان گەرایەوە هەرێم.

نورى حەمە عەلى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى، پێیوایە سەردانەکەى بارزانى بۆ بەغدا دەبێتە هۆى ئاساییکردنەوەى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و عێراق ، وتى"هەرێم و بەغدا پێویستى یان بەیەکترى یە ، هەرێم پێویستى بە وەرگرتنى بودجە و موچە لەبەغدا هەیە ، بەغداش پێویستى بەهاوکارى هەرێمە بۆ شەرى داعش گرتنەوەى موسڵ."

وەفدەکەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هیچکام لەنورى مالیکى سەرۆکى حیزبى دەعوە و سەلیم جبورى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆنەبویەوە ، لەکاتێکدا ئەو دوو سەرکردە بە دوو سەرکردەى عێراقى پێگەدار دادەنرێن و ئەمەش بەخاَلى لاوازى سەردانەکە هەژمارد دەکرێت.

عادل نورى پەرلەمانتارى کوردى سەربەخۆ لەپەرلەمانى عێراق، پێیوایە ئەگەر وەفدى هەرێم بیەوێت کێشەکانى لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات ، سەردانەکە ئەنجامدار و گرنگ دەبێت ، وتى"بەڵام سەردانەکە جدیەتى لەپشتەوە نەبێت هیچ ئەنجامى نابێت."

هەریەک لەبزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى بەشدار نەبوون لەو وەفدەدا کەلەگەڵ بارزانى سەردانى بەغدایان کرد ، ئەمەش پەیوەندى بەناکۆکى و ململانێکانى نێو خۆى هەرێمەوە هەبووە .

دکتۆر فەرهاد قادر پەرلەمانتارى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق ، سەردانەکەى بارزانى و وەفدى بەشێک لەلایەنە سیاسیەکانى بۆ بەغدا بەگرنگ وەسفکرد بۆ توانەوەى بەستەڵەکى نێوان هەرێم و بەغدا ، رایگەیاند"وەفدى هەرێم ئەگەر بیەوێت لاپەڕەى سپى لەگەڵ بەغدا هەڵبداتەوە دەبێت دەستبەردارى سیاسى پێشووى ببێت و لەگەڵ مالکى و سونەکانیش دا دابنیشێت."

وتیشى"سەردانى وەفدى هەرێم بۆ بەغدا لەسەر داواى ئەمەریکا و تورکیا بووە."

سەردانەکەى بارزانى و وەفدى یاوەرى بۆ بەغدا ، لەکاتێکدایە شەڕى موسڵ نزیک بوەتەوە و قەیرانى دارایش بەرۆکى دانیشتوانى هەرێمى گرتووە، بۆیە بەبرواى پەرلەمانتاران ئەو دوو مەسەلە تەوەرى گفتووگۆى نێوان هەردوولا بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00

XS
SM
MD
LG