Accessibility links

دکتۆر فوئاد حسێن باس لە کۆبوونەوەکانی نیویۆرک و کێشەکانی عێراق و کوردسـتان دەکات

  • ده‌خیل شه‌ممۆ

دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق که‌ لەگه‌ڵ‌ شاندی عێراقدایه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرک، ده‌ڵێت به‌ گشتی له‌ هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجامیانداوه‌، مه‌سه‌له‌ی موسڵ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی بابه‌تی دیکه‌ش کراوه‌.

هەورەها دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا کە زۆربەی زۆریان بەشدار دەبن له‌ ڕزگارکردنی موسڵ دەیانەوێت بزانن چی دەتوانن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی بکه‌ن. دەشڵێت پـلانی ڕزگارکردنی موسڵ ڕێکەوتنی لەسەر کراوە و بڕیارە دەسـتپـێبکات و شەڕێـکی یەکلاکەرەوە دەبێت.

پاشان ده‌ڵێت باسی ئابوری عێراقیش لە میانەی کۆبوونەوەکاندا کراوە و بەڵێنی زۆر دراوە.

درێژەی لێدوانەکەی دکتۆر فوئاد حسێن لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم فایلە دەنگیـەدایە.

XS
SM
MD
LG