Accessibility links

فراکسیۆنە کوردیـیەکان هێشتا لەسەر هۆشیار زێباری خۆیان یەکلا نەکردووەتەوە


هەتا ئێستا زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ هۆشیار زێباری وه‌زیری دارای حكومه‌تی عێراقی و هۆكاری نه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی كورده‌كان له‌ به‌غداد بۆ كێشه‌ و ململانێ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستی كورد له‌ به‌غداد كردووه‌.

بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ندامان و سه‌رۆک فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان له‌م ڕاپۆرته‌دا باس له‌ ڕای فراكسیۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هه‌یسه‌م جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای لێپێچینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری دارایی عێراقی كرد و 100 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه‌ كرد.

لە دوو هه‌فته‌ی ڕابردوشدا وه‌زیری دارایی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان وه‌ڵامی پـرسیاره‌كانی دایه‌وه‌ به‌ڵام به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ڵامه‌كانی ڕه‌تكرانەوە‌ و وا بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ یاخود ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ بخاته‌ به‌رده‌م ئه‌نادامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هەتا به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پـرسه‌ بده‌ن.

XS
SM
MD
LG