Accessibility links

بەرەى توركمانى بەشێك لە بریندارەكانى ناحیەى تازەى رەوانەى توركیا و حەشدیش بەشەكەى ترى رەوانەى ئێران كرد


دوو وەجبە لەبریندارانى ناحیەى تازە خورماتوو رەوانەى توركیا و ئێران كراون بەمەبەستى چارەسەرى پزیشكى و ، بەرپرسانى ناحیەكەش دەڵێن"ئەو بریندارانەى نێردراونەتە توركیا و ئێران تەندروستیان خراپ بووە."

نازم كەهیە ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى تازە خورماتوو، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"دوێنێ‌ 86 بریندار لەبریندارانى ناحیەى تازە خورماتوو لەلایەن بەرەى توركمانیەوە رەوانەى توركیا كراون."

وتیشى"پێشتریش حەشدى شەعبى نزیكەى 15 بریندارى ناحیەكەیان رەوانەى ئێران كرد."

رەوانەكردنى بریندارەكانى تازە بۆ ئێران و توركیا ، لەكاتێكدایە نزیكەى 10 هەزار چەكدارى حەشدى شەعبى لەناو ناحیەكە كۆكراوەتەوە بۆ هێرشكردنە سەر گوندى بەشیر ، ئەو گوندەى كە لێوەى داعش ناحیەى تازە بۆمباران دەكات.

سۆران جەلال بەرپرسى بەرگرى شارستانى ناحیەى تازە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"شیعەكان دە جۆر هێزیان لەبەغداوە رەوانەى تازە كردووە و ژمارەیان بەزیاتر لە دە هەزار چەكدار مەزەندە دەكرێت."

وتیشى"هێزەكە فەوجى قائیم و سوپاى محەمەد ، فیرقەى عەباسى قیتالى ، سوپاى زەینەب ، سوپاى بەدر و عەسایب ئەهلولحەلحەقیشیان تێدایە."

بەپێى وتەى بەرپرسانى ناحیەى تازە، بەهۆى بۆردومانكردنى ناحیەكەیان لەلایەن داعشەوە بەچەكى"كیمیایى" نزیكەى 800 كەس توشى نەخۆشى سوتانەوەى پێست و تەنگەنەفەسى بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:38 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG