Accessibility links

یاسین ته‌ها: گۆڕانکاری له‌ عێراقدا به‌ڕێوه‌یه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی به‌غداد، ڕابه‌ری ئاینی سه‌درییه‌کان، موقته‌دا سه‌دری چووه‌ته‌ پاڵ ، مه‌ترسی له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراقی زیاتر کردووه‌ و وه‌ک چاودێری سیاسی و شیکه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان یاسین ته‌ها وای ده‌بینێت که‌ حکومه‌تی عێڕاقی له‌ دۆخێکی دژواردایه‌ و ده‌شڵێت "له‌به‌رده‌م عه‌بادی بژاره‌ی تر نه‌ماوه‌، یان ده‌بێت بچنه‌ ژێر باری داوای خۆپیشانده‌ران، یاخود چوونه‌ ناوه‌وه‌ی سه‌دره‌ بۆ ناوچه‌ی سه‌وز که‌ موقته‌دا ناوی ناوه‌ ناوچه‌ی سوور وخوێندنه‌وه‌ی به‌یانی یه‌که‌می حکومه‌تێکی تازه‌، یاخود حیزبی ده‌عوه‌ به‌ شه‌ڕ خۆپیشاندان کپ ده‌کاته‌وه‌."

سه‌باره‌ت به‌و باس و خواسانه‌ش که‌ هه‌ر باس له‌ چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت چ له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ناوچه‌که‌ به‌شه‌ری داعشه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌ ودوژمنێک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ ده‌کاتك کاتی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ نییه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌ها ده‌ڵێت "ناتوانن ئه‌وه‌ به‌ موقته‌دا بفرۆشنه‌وه‌، کاریگه‌ر ترین هێزی مه‌یدانی روبه‌رووبونه‌وه‌ی داعشن، هه‌روه‌ها تا راده‌یه‌ک نزیکن له‌ سونه‌کان و هێزه‌ عیلمانییه‌کانی به‌غداد، ئه‌وان پاراستنی سامه‌ڕایان پێ سپیردراوه‌، له‌و شه‌ره‌شدا زۆرترین قوربانیان داوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری گۆڕانکاری به‌ڕێوه‌یه‌."

ئێستا وه‌فدێکی باڵای ئێران له‌ به‌غداده‌و ده‌یه‌وێت فریای ئه‌و حکومه‌ته‌ بکه‌ویت که‌ شیعه‌ تیایدا باڵا ده‌سته‌، ئایا تا چه‌ند کار له‌ سه‌دریش ده‌کات،‌ پاشگه‌ز بێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی 18 رۆژ له‌به‌رده‌م حکومه‌ت و داوای خۆپیشانده‌راندا ماوه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ یاسین لای وایه‌ موقته‌دا سه‌در له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیک نییه‌، ده‌شڵێت "مه‌ترسی ئێران بۆ قایل کردنی سه‌در له‌وه‌دایه‌ که‌ تاراده‌یه‌ک ناتوانێت بریاره‌کانی به‌سه‌ر سه‌دردا وه‌ک حیزبه‌کانی تری شیعه‌ پیاده‌ بکات ."

XS
SM
MD
LG