Accessibility links

گەڕان بەدوای سەروەت و سامانی دزراوی عێراق و هەرێمی کوردستان


بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دۆزینەوەی داهات و سەروتوسامانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکڕا شارەزایانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک روانین و نەخشەڕێگای فشاری تیۆری و کرداری هەم لەئاستی ناوخۆییدا و هەم لەئاستی نێودەوڵەتیشدا. هاوکات بەرپاکردنی فشارێکی یاسایی لە پەرلەمانی عێراقەوە بەهۆی وروژاندنی ئەم پرسی لێپێچینەوە لە بەرپرسە گەندەڵکارەکان و ئەو کۆمپانیاو کەس و لایەنانەی کە رێکخراوان و بە مەبەست سەروەتسامانی وڵاتیان بە هەدەر داوە یان خراپ بەکارهێناوە یان دەستیان بەسەردا گرتوە بۆتە پرسێکی هەنوکەیی و جێی بایەخ. شایەنی باسە پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق ئەم پرسەیان وروژاندویانە.

سەبارەت بەم پرسە و رەهەند و میکانیزمەکانی ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتاری عێراق کاوە محەمەد سازداوە.

کاوە محەمەد دەڵێت "پێویستە لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەوڵبدرێت بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەربکرێت لەڕێگەی رێکەوتننامەی بەڕەنگاربونەوەی گەندەڵی و هەروەها رێکەوتننامەی بەڕەنگاربونەوەی تاوانی رێکخراو کە ئەمانە دەرفەت و فرسەتی باشن بۆئەوەی عێراق بتوانێت کاری لەسەر بکات؛ بێگومان دەسەڵاتە چاودێرییەکانی کوردستان ناتوانن ئەمانە بکەن، بۆیە ئێمە لەچوارچێوەی عێراقدا وروژاندومانە بۆئەوەی بتوانین ئەوانەی هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ ئەم پرسە لەڕەهەندە نێودەوڵەتییەکەیەوە کاری لەسەر بکەین"

هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی ئەو پارەو سەروتوسامانە نیشتیمانییەوە کاوە محەمەد دەڵێت "هەرچەند بەڕاستی گەڕانەوەی ئەو پارانە کارێکی قورسە بەڵام کارێکی مەحاڵ نییە دەتوانرێت هەوڵبدرێت میکانیزمی بۆ بدۆزرێتەوەو بتوانرێت لەڕێگەی پەیوەندی عێراقەوە وەک دەوڵەتێکی خاوەن سیادەو لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەرکردنی بڕیاری تایبەت بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانە و هەروەها کارکردن لەگەڵ ئینتەرپول ئیرۆپوڵ کە بتوانرێت سەرچاوەی ئەو پارانە بدۆزرێنەوە"

فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە....

XS
SM
MD
LG