Accessibility links

عارف قوربانی: له‌ ناوچە کێشە لەسەرەکان شه‌ڕ له‌سه‌ر ناسنامه‌یه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له ‌دوای ڕووداوه‌که‌ی توزخورماتوو که‌ کوژراو و بریندار له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه ‌و حه‌شدی شه‌عبی و هاوڵاتیانی سیڤیل که‌وته‌وه‌ زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ سیاسیه‌کان له‌ ناوه‌وه ‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باسیان له‌ مه‌ترسی ئه‌و هێزه‌ ده‌کرد که‌ به‌ حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌کان ناسراوه‌.

له‌م وتووێژە نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ عارف قوربانی به‌لایه‌وه‌ شیعه‌ به‌ر له‌ داعشیش ویستویه‌تی ئه‌و هێزه‌ دروست بکات "لای شیعه‌ هاتنی داعشیان قواسته‌‌وه‌ بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و هێزه‌."

شه‌ڕ و پێکدادانی توزخورماتوو هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنی هیزه‌ کوردییه‌کان له‌ ئازاد کردنه‌وه‌ی شەنگال. عارف قوربانی لای وایه‌ په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕه‌ و سه‌رکه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ له‌ شەنگال "هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی شیعه‌ ناخوازن که‌ داعش به‌ر له‌ جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانی ئه‌وان کۆتایی پێ بێت، چونکه‌ له‌ هه‌ردوو به‌ره‌که‌ سونه‌ ده‌کوژرێت که‌ خواستی شیعه‌کانه‌، به‌و پێیه‌ش ده‌یانه‌وێت له‌ ناوچه‌ سونییه‌کاندا داعش زیاتر بمێنێته‌وه‌."

XS
SM
MD
LG