Accessibility links

حه‌شدى شه‌عبى لیوایه‌ک بۆ چه‌كداره‌ كورده‌كانى دروست ده‌كات

  • VOA News

حه‌شدى شه‌عبى لیوایه‌كى تایبه‌ت به‌ چه‌كداره‌ كورده‌كانى دروست ده‌كات و لیواكه‌ ناو ده‌نێت لیواى كوردى فه‌یلى ، كه‌ سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانى ئه‌و لیوایه‌ كوردى ناوچه‌ دابڕاوه‌كانن.

ئه‌بو مونته‌زر فه‌رمانده‌ له‌ لیوا كوردیه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ، به ‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"حه‌شدى شه‌عبى لیوایه‌كى بۆ كورده‌كانى خانه‌قین و مه‌نده‌لى و قازانیه‌ دروستكردووه‌."

فه‌رمانده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئاماده‌ نه‌بوو ، ژماره‌یه‌ى چه‌كداره‌ كورده‌كانى نێو لیواى 110 ى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرابكات ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى وت"كه‌ خۆتان بپرسن بزانن لیوایه‌كى سه‌ربازى چه‌ند كه‌سه‌."

هه‌ێدێك میدیاى عێراقى بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ، كه‌ حه‌شدى شه‌عبى باره‌گایه‌كى گه‌وره‌ له‌خانه‌قین ده‌كاته‌وه‌ و 2000 چه‌كدارى تێدا جێگیرده‌كات ، به‌ڵام ئه‌و مونته‌زر كردنه‌وه‌ى باره‌گاى له‌ خانه‌قین ره‌تكرده‌وه‌.

لیوایه‌ك له‌ نزیكه‌ى 3500 سه‌رباز پێكدێت ، به‌ڵام زۆربه‌ى لیواكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ 2500 بۆ 3000 چه‌كدارن.

XS
SM
MD
LG