Accessibility links

چۆنیەتى دزەکردنى ئەو چەکدارانەى داعش کە تاوەرى کارەباى ناحیەى قەرەتەپەیان تەقاندەوە


ئەو چەکدارانەى داعش کەچەند شەوێک لەمەوبەر تاوەرەکانى کارەباى نێوان ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەیان لە پارێزگاى دیالە بۆمب ڕێژکرد و دوو تاوەریان تەقاندەوە ، لە دەریاچەى حەمرینەوە پەریونەتەوە و دزەیانکردوەتە ناوچەکە.

محەمەد عومەر بەرپرسى کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جم و جۆڵى داعش لە ناوچەکەدا زۆر زیادیکردووە و پێشتریش پێشبینى کارى گێرە شێوێنى کراوە."

وتیشى"چەکدارەکان بۆمبى موگناتیسیان لە تاوەرەکانى کارەبا بەستبوو ، دوو لە تاوەرەکانیان تەقاندبویەوە و ئەو بۆمبانەش کەلکێنرابوون بۆ 4 تاوەرى تریانەوە پوچەڵکراونەتەوە."

پێشتر دەنگى ئەمەریکا بۆ یەکەمجار هەواڵى دزەکردنى چەکدارانى داعشى بۆ نزیک ناحیەى قەرەتەپە بڵاوکردەوە ، کەبە پێى وتەى بەرپرسانى ناوچەکە ژمارەیان نزیکەى 65 چەکدارە لە ناوچەکەدا و سەرجەمیان لەبنەرەتدا خەڵگى گوندە عەرەب نیشینەکانى سنورەکەن و بەم دواییانە لەموسڵ و حەویجە گەراونەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە.

وەهاب ئەحمەد بەرێوەبەرى ناحیەى قەرەتەپە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" داعش بۆمبەکانیان بە هێڵى سەرەکى کارەباى نێوان جەلەولا و قەرەتەپەوە بەستبوو ، بەڵام بە شێوەیەکى کاتى کارەبا چاککراوەتەوە."

پێشتریش ئەو چەکدارانە پلانیان بۆ ئەنجامدانى تەقینەوە لە ڕێگەى ناردنى کەسى خۆکوژەوە بۆ ناو ناحیەى قەرەتەپە دارشتبوو، بەڵام هێزە ئەمنیەکان پلانەکەیان پوچەڵکردبویەوە و خۆکوژەکەیان لەبازگەى باکورى ناحیەکە کوشتبوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00

XS
SM
MD
LG