Accessibility links

حكومەتى عێراق پلەدارە كوردەكان دووردەخاتەوە و پەیمانگاى نەوتى بێجیشى هەڵوەشاندەوە


حكومەتى عێراق بە نووسراوى نهێنى ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدارى كوردى لە پۆلیسى كەركوک دوورخستووەتەوە و پەیمانگاى نەوتى بێجیشى هەڵوەشاندووەتەوە، بەرپرسە كوردەكانى كەركوكیش ڕەخنە لە بێ‌ هەڵوێستى حكومەتى هەرێم دەگرن.

ئازاد جەبارى سەرۆكى لیژنەى ئەمنى لە ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"حكومەتى عێراقى بودجەى كەركوک نانێرێت و پلەدارە كوردەكانیش خانەنیشین دەكات ، بەنووسراوى نهێنیش پەیمانگاى نەوتى بێجى هەڵوەشاندووەتەوە و مامۆستا و فەرمانبەرەكانى ڕەوانەى كەركوک دەكات."

وتیشى"هەرێمى كوردستانیش كەركوكى ناوێت‌ و پرسیارمان لێناكات ، ئەوان تەنها بۆ نەوت كەركوكیان دەوێ‌."

زۆربەى ئەو پلەدار و ئەفسەرە كوردانەى لە كەركوک و ناوچە دابڕاوەكانى تر خزمەت دەكەن دەرچووى كۆلێژە سەربازیەكانى هەرێمى كوردستانن، حكومەتى عێراقیشى دان بەو كۆلێژە سەربازیانەدا نانێت و ئەمەش وایكردووە ناو بەناو گرفت دروست ببێت.

پلەدارێكى باڵاى پۆلیسى كەركوک كە نەیویست ناوى بڵاوبكرێتەوە، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"وەزارەتى ناوخۆى عێراق پلانى هەیە بۆ دوورخستنەوە و خانەنیشین كردنى زۆربەى پلەدارە كوردەكانى پـۆلیسى كەركوک، بەڵام پلانەكە بە سەرخۆیى جێبەجێ‌ دەكات."

دوورخستنەوەى ئەفسەر و پلەدارە كوردەكانى كەركوک، لە كاتێكدایە چەند مانگێک لەمەوبەر حكومەتى عێراق لیوا جەمال تاهیرى بەڕێوەبەرى گشتى پـۆلیسى كەركوكى لە پـۆستەكەى دوور خستەوە و عەمید خەتاب عومەرى لە جێگەكەى دانا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG