Accessibility links

سه‌ڵاح شوکور: شه‌ڕی توزخورماتوو، شه‌ڕی سنووره‌، شه‌ڕی که‌رکوکه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له ‌پاش بارگرژییه‌کانی توزخورماتوو له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه ‌و فراوانبوونی بارگرژییه‌کان له‌ ناو شاره‌که‌دا و که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له‌ هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌، کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کانی هه‌ردوولا، دوور له‌ چاوی میدیا، له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازی توزخورماتوو ده‌ستیپێکردووه‌.

به‌لای رۆژنامه‌نووس سه‌ڵاح شوکور که‌ خۆشی نیشته‌جێی ئه‌و شاره‌یه،‌ پێی وایه‌ گه‌یشتن به‌ ئاکامێکی باش زه‌حمه‌ت بێت. به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی خوێن رژاوه‌ و گرفته‌کان قووڵبوونه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێت "هه‌ر ئاکامێکیشی هه‌بێت بۆ هه‌ردوولا، قورس ده‌که‌وێته‌وه‌."

به‌ بڕوای ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌وه‌ ده‌رچووه‌ که‌ خه‌ڵکی گێره‌ شێوێن له‌ هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان کردبێت. ئه‌و لای وایه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه‌، دەڵێت "ئه‌وه‌ شه‌ڕی جوگرافیایه‌، حه‌شدی شه‌عبی سونه‌ی له‌و ناوچه‌ فراوانه‌ نه‌هێشتووه‌، ئێستا نۆره‌ی کورده‌، توزخورماتوو ناوچه‌یه‌کی ستراتیژییه‌، ئه‌م شه‌ڕه‌ بۆ که‌رکوکیشه‌."

سه‌باره‌ت به‌ ژیان و بارودۆچی شاره‌که‌ دوای ئاگربه‌ست، ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ پێی وایه‌ ته‌نها وه‌ستاندنی تفه‌نگه‌کان به‌س نییه‌، ئه‌و ده‌ڵێت "ژیان له‌ شاره‌که‌ وه‌ستاوه‌، نه‌ قوتابخانه‌ هه‌یه‌ نه‌ فه‌رمانگه‌کان ده‌وام ده‌که‌ن، شه‌ڕه‌که‌ ده‌بێته‌ شه‌ڕی هه‌موو تاکه‌کان، ئه‌گه‌ر گرفته‌که‌ چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن، شارێک نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کار ناکات، نه‌خۆش 100 کیلۆمه‌تر ده‌برێت هەتا له‌ که‌رکوک چاره‌سه‌ر بکرێت."

ده‌قی وتوێژه‌که‌ له‌م راپۆرته‌ ده‌نگیەیە.

XS
SM
MD
LG