Accessibility links

بەرپرسانى کەرکوک وەڵامى راپۆرتێکى رێکخراوى چاودێرى مافەکانى مرۆڤ دەدەنەوە


بەرپرسانى شارى کەرکوک ، وەڵامى راپۆرتێکى رێکخراوى چاودێرى مافەکانى مرۆڤ کە هێزە کوردیەکانى بەدەرکردنى ئاوارە تورکمانەکان لەو شارە تۆمەتبارکردبوو ، دەدەنەوە و دەڵێن ئاوارە لەکەرکوک دەرنەکراوە.

جوان حەسەن سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هیچ ئاوارەیەک لەکەرکوک دەرنەکراوە ، جگە لەو ئاوارانە نەبێت کە خەڵکى ناوچە ئازاد کراوەکانن و پێیانوتراوە بگەرێنەوە ناوچەکانیان."

سەرۆکى لیژنەى مافى مرۆڤ، رونیکردەوە بەپێى بریارى ئەنجومەنى وەزیران هەر ناوچەیەک ئازاد بکرێت ، دەبێت دانیشتوانەکەى بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان ، وتى"ئەو جۆرە راپۆرتانە مەبەستى سیاسیان لەپشتەوەیە ، تا وا نیشانى بدەن کورد لەکەرکوک زوڵم دەکات."

رێکخراوى چاودێرى مافەکانى مرۆڤ لە راپۆرتێکدا کە رۆژى یەکشەمە بڵاویکردوەتەوە ، ئاماژەى بەوەکردووە دەسەڵاتدارانى کورد لەکەرکوک ئاوارە تورکمانە سونەکان ناچار دەکەن شارەکە چۆڵ بکەن.

ئازاد جەبارى سەرۆکى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد ئەوان جیاکاریان لەنێوان ئاوارەکاندا نەکردووە ، وتى"هیچ کەسێک ئاوارەى لەکەرکوک دەرنەکردووە."

پێشتریش رێکخراى چاودێرى مافەکانى مرۆڤ چەندین راپۆرتى ترى لەبارەى دۆخى ناوچە کێشە لەسەرەکان بڵاو کردوەتەوە و هێزە عێراقیە جیاجیاکانى بە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ تۆمەتبار کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00

XS
SM
MD
LG