Accessibility links

شاڵاو محەمەد: کەرکوک لە بەردەم مەترسی شانە نوستووەکانی تێرۆردایە


ئایا پاش لاوزبوون و بنبڕکردنی داعش هێزگەلێکی مەترسیدارتر یان هاوشێوە لەعێراق و ناوچەکەدا سەرهەڵنادەنەوە؟ ئایا شانە نوستووەکانی ئیسلامییە توندڕەوەکان و گروپە مەزهەبییە مەترسیدارەکان زیندوونابنەوە بۆ بەرپاکردنی گوژمێکی دیکەی تیرۆر و هەژموونی توندڕەویی؟ پەیمانگای (ISW) بۆ توێژینەوە لە جەنگ راپۆرتێکی دەربارەی دۆخی عێراق لە دوای داعش بلاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گروپە چەکدارییانەی کە بەر لە هاتنی داعش لە عێراقدا سەریان هەڵدابوو بە کۆتایی هاتنی داعش دووبارە چالاکییەکانیان دەست پێدەکاتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە ئەو گروپە چەکدارانە بریتین لە ئەلقاعیدە و تەریقەی نەقشبەندی و گروپی شۆڕشی 20 و چەند گروپێکی دیکە و تا ئیستا چالاکیەکانیان لە دژی حکومەتی عێراق بەردەوامە.
پەیمانگاکە پێشبینى کردووە گروپەکانی سەر بە رژێمی بەعسی پێشوو، وەکو چەکدارانی تەریقەتی نەقشبەندی لە دوای کۆتایی هاتنی داعش چالاکییەکانی بەرفراوانتر بکات.

پەیمانگای توێژینەوە لە جەنگ ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرچاوە فەرمییەکان لە کاتی روودانی تەقینەوەکاندا لە بەغدا راستەوخۆ دەڵێن داعش تەقینەوەکەی ئەنجامداوە، بەڵام لە راستیدا زۆربەی تەقینەوەکان لە لایەن گروپە چەکدارییەکانی دیکەوە ئەنجام دەدرێن.

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس شاڵاو محەمەددا سازکردووە.

شاڵاو محەمەد دەڵێت "دەبێت دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان لەوە تێبگەن کە بنبڕکردنی تیرۆر وە بنبڕکردنی ئەو رێکخراوانە کە دوای نەمانی داعش دەبنە بەشێکی دیکەی مەترسی بۆ سەر ناوچەکە تەنها ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان نیە، دەبێت ئالیاتێکی دیکە بدۆزرێتەوە بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر. ئەویش لەڕێگەی دروستکردنی ناوەندی رۆشنبیرییەوە و وشیارکردنەوەی خەڵکەوە دەبێت و لەرێگەی دروستکردنی لینکەوە دەبێت لەنێوان هاوڵاتی و دەزگا ئەمنییەکاندا".

هەروەها دەڵێت "پێش هاتنی داعش؛ رێکخراوی ئەلقاعیدە و گروپی نەقشبەندییەکان بەبەردەوامی لەسەر ململانێی دەسەڵات و فەرمانڕەوایەتیکردن کێشەیان هەبووە.........تاد".

هاوکات شاڵاو دەڵێت "بەشێکی زۆری سەرکردەکانی گروپی نەقشبەندییەکان خەڵکی حەویجە بوون".

دەرئەنجام شاڵاو محەمەد پێیوایە "کەرکوک لەژێر هەڕەشەی تیرۆردایە".

XS
SM
MD
LG