Accessibility links

لە خورماتوو دوو گروپی چەكدارى شیعە بەشەڕهاتن و لە ناحیەى جەبارەش باوكێک و 5 كوڕی رفێندران


ژمارەیەک چەكدارى نەناسراو باوكێک و 5 كوڕیان لە گوندى جدێدەى سەر بە ناحیەى جەبارەى پارێزگاى دیالە ڕفاند و لە قەزاى خورماتووى سەربە پارێزگاى سەڵاحەدینیش دوو گروپی چەكدارى شیعە بەشەڕهاتن.

عارف عادل بەرێوەبەرى ناحیەى جەبارە بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ئەو چەكدارانەى باوك و 5 كوڕەكەیان رفاندووە ژمارەیان 8 چەكداربووە و ماتۆر سكیلیكیان پێبووە."

لەلایەكى تریشەوە و لە قەزاى خورماتوو چەكدارەكانى سەربە رێكخراوى بەدر و عەسایب ئەهلولحەقى شیعى بەشەڕهاتن ، كە تا ئێستاش ئاڵۆزیەكانى نێوانیان بەردەوامى هەیە.

محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى قەزاى خورماتوو، روونیكردەوە بەهۆى ئاڵۆزى نێوان ئەو دوو گروپە شیعیەوە گازینۆیەک سوتاوە و چەند چەكدارێک لە هەردوولاش برینداربوون.

لە قەزاى خورماتوو زیاتر لە 8 گروپ چەكدارى شیعى بوونیان هەیە ، كە دیارترین گروپەكانى بەدر ، عەسایب ئەهلولحەق ، خۆراسانى ، سەدر و دەعوەو كە تایبى ئیمامى عەلى و چەند گروپێكى تر ، كە ناوبەناو ئاڵۆزى لەنێوانیاندا ڕوودەدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:17 0:00

XS
SM
MD
LG