Accessibility links

لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات : 50 منداڵ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌رکوک له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ مه‌شقیان پێ کراوه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیی منداڵێک له‌ که‌رکوک، گوایه‌ له‌شی بۆمبڕێژکرابوو‌، دیمه‌نه‌که‌ دژوار و سه‌رنجڕاکێش بوو، به‌رپرسی ئاسایش له‌ که‌رکوک لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات باس له‌وه‌ ده‌کات له‌ کاتێکدا که‌ منداڵێک خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه ‌و یه‌کێکی تر له‌شی بۆمبڕێژکراوه‌ ده‌بێت زوو فریا بکه‌وی نه‌ته‌قێته‌وه‌. ده‌شڵێت "ئه‌م منداڵه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌دا باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ له‌ موسڵه‌وه‌ هاتووه‌ و داعش له‌گه‌ڵ 50 منداڵی تر مه‌شقی پێ کردووه‌."

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که‌ که‌رکوک له‌ رووی کرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه‌ تا راده‌یه‌ک ئارامی به‌خۆوه‌ بینی، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ داعش به‌ به‌کارهێنانی منداڵ دزه‌ ده‌کات و کرده‌وه‌ی خۆکوژی ئه‌نجام دا، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش ده‌ڵێت "هه‌موو رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌م له‌ ئێمه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ هه‌ر کات جڵه‌وی ئاسایش توندوتۆڵ بکرێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی روو ده‌که‌نه‌ که‌رکوک، به‌ڵام زانیاریمان هه‌یه‌ داعش هه‌ڵهاتنی ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ به‌کاردینێ بۆ دزه‌ پێکردنی که‌سی خۆکوژ."

XS
SM
MD
LG