Accessibility links

به‌هۆى شه‌ڕى نێوان سوپاى عێراقى و چه‌كدارانى داعش ده‌يان هه‌زار ئاواره‌ى تر ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كرد


دواى ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌ڕێكى قورس له‌ نێوان سوپاى عێراقى و چه‌كدارانى داعش له‌ ده‌وروبه‌رى گه‌ياره‌ درۆست ده‌بێت ته‌نها له‌م هه‌فته‌يه‌دا به‌ ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى ئه‌و گوندانه‌ له‌ ترسى كوشتن و رفاندن و برينداربوونى شه‌ڕى نيوان سوپا و داعش خويان ده‌گه‌يه‌نه‌ ژێر ده‌سهه‌ڵاتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ده‌پارێزرێن له‌مباره‌يه‌وه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر به‌رپرسى راگه‌ياندنى ميحوه‌رى مه‌خمور بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا زانيارى زياتر ده‌خاته‌ ڕوو و ده‌ڵێ دواى هێرشه‌كانى سوپاى عێراق بۆ ناوچه‌كانى ده‌ورۆبه‌رى گه‌ياره‌ رۆژانه‌ خه‌ڵكێكى زور ڕوو له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ تا چوار رۆژ خواردن و خواردنه‌وه‌يان لێ ده‌ربڕێت ئافره‌تێك و دوو منداڵ گيانيان له‌ ده‌ستدا ، هۆكارى سه‌ره‌كى گيانله‌ده‌ستدانى ئه‌م خه‌ڵكه‌ش يه‌كه‌ميان ئه‌م گرفته‌ى كه‌ له‌ سوپاى عێراق هه‌يه‌ به‌ تايبه‌تى له‌ په‌ڕاندنه‌وه‌ى له‌ ئاوى ديجله‌ به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و له‌ لايه‌كى تريش پله‌ى گه‌رما زور به‌رزه‌ بۆيه‌ خه‌ڵك له‌ ڕەوشێکی ئێجگار زور خراپدان .

وه‌ك به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌كانى ميحوه‌ره‌كانى مه‌خمور و گوێر باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن هێرشه‌كانى سوپاى عێراقى كه‌ به‌ به‌شێك له‌ ئۆپه‌راسيۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى‌ شارى موسڵ داده‌نرێت بۆ سه‌ر بنكه‌ و موڵگه‌كانى چه‌كدارانى داعش وه‌ك پێويست و رێك و پێك نيه‌ و ماوه‌ ماوه‌ هێرشه‌كانى ده‌وه‌ستێنێت ، ئه‌و به‌رپرسه‌ى راگه‌ياندنى ميحوه‌رى مه‌خمور ده‌ڵێ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌گه‌نه‌ ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپى ديبه‌گه‌ و به‌شێكى تريشيان يه‌كسه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ چونكه‌ بارى ته‌ندروستيان ناجێگيره‌ كه‌ به‌م هۆيه‌وه‌ ئافره‌تێك و دوو منداڵ گيانيان له‌ ده‌ستدا‌ .

سه‌ربارى بوون و به‌رده‌وام به‌ لێشاو هاتنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا حكومه‌تى عێراقى ته‌نانه‌ت هاوكاريه‌كى ئه‌وتوى پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى نه‌كردووه‌ ئه‌وانه‌ كه‌ له‌ ترسى داعش و شه‌ڕ و كوشتن ناوچه‌كانيان به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان هێشتووه‌.

XS
SM
MD
LG