ئاژانسی هه‌واڵنێری ئه‌لفۆرات له هه‌واڵێکی تایبه‌تدا رایده‌گه‌یه‌نێت که هێزه‌کانی سوپای عێڕاق دووشه‌مه شه‌و هێرشی گه‌وره‌ی خۆیان بۆ ئازادکردنی موسڵ ده‌ست پێده‌که‌ن.
به پێی ئه‌وه که هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی تری فه‌رمی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست نه‌کردۆه‌ته‌وه دیار نیه ئه‌م هه‌واڵه چه‌ند ڕاسته، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ئاخۆ سوپای عێڕاقی، نزیک به دوو ساڵ دوای داگیرکردنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه، ئێستا له بواری سه‌ربازی و پله‌ی وره‌وه ئاماده‌ی ڕزگارکردنی موسڵه؟
هێزه کوردییه‌کان به‌شداری شه‌ڕی ئازاد کردنی موسڵ ده‌بن یان نا؟ به‌شداری کردنی هێزه‌کوردییه‌کان چ ده‌سکه‌وت گه‌لێکی بۆ کورد ده‌بێت و به‌شداری نه‌کردنیان ده‌توانێت چ مه‌ترسی گه‌لێک بۆ هه‌ریمی کوردستان ساز بکات؟
ئه‌گه‌ر کرداری ئازادکردنی موسڵ سه‌رکه‌وتوو بێت ئه‌مه به مانای کۆتایی هاتن به مه‌ترسی داعش له ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت؟
به واتایه‌کی تر، هۆ سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رکه‌وتوو بوونی داعش له ئه‌و ناوچه‌یه چیه و جگه له بواری سه‌ربازییه‌وه چ جۆره هه‌وڵگه‌لێکی تر بۆ بنبه‌ڕ کردنی داعش له ئه‌و ناوچه‌یه پێویسته؟
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، بۆ باس کردن سه‌باره‌ت به ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێزان ئومێد حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی پارڵمانی هه‌ریمی کوردستان و ئاسۆ که‌ماڵ، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی به‌ریتانیا، ده‌که‌ین.