Accessibility links

رێككەوتنى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى بۆ گرتنەوەى گوندى بەشیر شكستى هێنا


بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە فیرقەى عەباسى قیتالى كە هێزێكى شیعى یە هێرشى كردە سەر ناوچەى تەل ئەحمەد لەنزیك گوندى بەشیرى باشورى كەركوك و كۆنترۆڵى كرد ، ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆى رێك نەكەوتنى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى یەوە هێرشكردنە سەر گوندى بەشیر دواخرا.

نازم كەهیە سەرۆكى پارتى دیموكراتى توركمانى سەربەخۆ و ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى تازە خورماتوو ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"ناوچەى تەلل ئەحمەد كە لەلایەن فیرقەى عەباسى قیتالیەوە كۆنترۆڵكرا ناوچەیەكى ستراتیژى یە."

نازم كەهیە ، ئاماژەى بەوەشكرد فیرقەى عەباسى قیتالى كەسەر بە مەرجەعیەتە هەماهەنگى لەگەڵ پێشمەرگەدا ئەنجامداوە بۆ هێرش كردنە سەر گوندى بەشیر ، بەڵام حەشدى شەعبى توركمانى لە تازە خورماتوو هێرشەكەى شكست پێهێناو ، وتى"بەرپرسانى حەشدى شەعبى لەبەغدا حەیدەر عەبادیان رازى كردووە كۆنترۆڵكردنى گوندى بەشیر بخرێتە چوارچێوەى پرۆسەى سەربازى گەورەوە كە خۆى لە هێرش كردنە سەر موسڵ دا دەبینێتەوە."

شكستپێهێنانى رێكەوتنەكەى نێوان پێشمەرگە و فیرقەى عەباسى قیتالى ، لەكاتێكدایە مەرجى پێشمەرگە بۆ هاوكارى كردنى هێزە شیعیەكان بۆ دەرهێنانى بەشیر لەبن دەستى داعش بەشدارى نەكردنى حەشدى شەعبیە.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لەگەڵ هێزە شیعیەكان دا رێكنەكەوتین بۆ گرتنەوەى گوندى بەشیر."

گوندى بەشیر گەورەترین گوندى پارێزگاى كەركوكە و لە زیاتر لە 2000 ماڵ پێكهاتووە ، كە دانیشتوانەكەى توركمانى شیعە مەزهەبن و ماوەى زیاتر لەساڵێكە ئەو گوندە كەوتووەتە بن دەستى داعش.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG