Accessibility links

پـێشمەرگە لە باشوری کەرکوک گومانی لە کۆکردنەوەی هێزی زیاتری حەشدی شەعبی هەیە


حەشدى شەعبى تادێت هێزى زیاتر لەبەغداوە رەوانەى باشورى كەركوك دەكات بەبیانووى هێرشكردنە سەر گوندى بەشیر و ، فەرماندەیەكى پێشمەرگەش دەڵێت"بەغدا دەیەوێت بەبیانووى كۆنترۆڵكردنەوەى ئەو گوندە كەركوك پڕ لە هێز بكات."

عەقید روكن تاریق ئەحمەد جێگرى لیواى 9 ى هێزەكانى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"گوندى بەشیر 40 چەكدارى داعشى تێدایە ، كەچى نزیكەى 11 هەزار چەكدارى حەشد لە ناحیەى تازە كۆكراوەتەوە و تادێت هێزى زیاتریش لە بەغداوە رەوانە دەكرێت."

فەرماندەكەى پێشمەرگە، كۆنترۆڵ نەكردنەوەى گوندى بەشیر بە سیناریۆ دەزانێت و روونیكردەوە ئەوان بە 200 پێشمەرگەوە تواناى كۆنترۆڵكردنەوەى بەشیریان هەیە، وتى"ئەو هێزە شیعیە لەداهاتوودا كێشەى گەورە بۆ كورد دروست دەكەن."

لەبەرانبەردا نەجات حسێن فەرماندەى حەشدى شەعبى رەتیكردەوە حكومەتى عێراق مەبەستى هەبێت لەناردنى هێزى حەشدى شەعبى بۆ كەركوك و ، رایگەیاند"فیرقەى عەباسى قیتالى بە هەماهەنگى لەگەڵ پارێزگارى كەركوك هاتوونەتە ناحیەى تازە خورماتوو بەمەبەستى جیهاد كردن."

وتیشى"دواى كۆنترۆڵكردنەوەى گوندى بەشیر ، هێزەكانى حەشد لە كەركوك نامێننەوە و بەرەو موسڵ دەرۆن."

گوندى بەشیر گەورەترین گوندى پارێزگاى كەركوكە و لەزیاتر لە 2 هەزار ماڵى توركمانى شیعە پێكهاتووە و لە ژێر كۆنترۆڵى داعشدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:40 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG