Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە خاڵسی پارێزگای دیالە 4 کەس دەکوژرێن


ئەمڕۆ پـێنجشەممە 3‌ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو لە 3 بازگەى سەر رێگەى کەرکوک- بەغدا و لە سنورى قەزاى خاڵس ى پارێزگاى دیالە تەقینەوە، بەو هۆیەوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسى تریش بریندار بوون.

هۆشیار ئیسماعیل ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"دەزگا ئەمنیەکان شۆفێرى یەکێک لە 3 ئۆتۆمبێلە بۆمب رێژکراوەکەیان دەستگیر کردووە، بەڵام لەرێگەى ریمۆت کۆنترۆڵەوە خۆى تەقاندوەتەوە."

بەپێى ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە، هێزە ئەمنیەکان لەناو قەزاى خاڵس و بازگەکانى دەوروبەرى خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە ، چونکە زانیارى لەبارەى دزەکردنى دوو ئۆتۆمبێلى ترى بۆمب رێژکراو بەوان گەیشتووە.

رەوانەکردنى ئۆتۆمبێلى بۆمب رێژکراو بۆ ناو شاروشارۆچکەکان ، لە کاتێکدایە داعش جگە لەمەفرەزەى گەرۆک و بچوک هێزى گەورەى لەپارێزگاى دیالەدا نیە، بەڵام بەپێى وتەى بەرپرسان زۆربەى ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوانە لە ناوچەى عوزێم و ناوچە دوورە دەستەکانى دیالە ئامادە دەکرێن و رەوانەى ناو شاروشارۆچکەکان دەکرین.

عەقید جمهور رۆستەم فەرماندەى پێشمەرگە لە پارێزگاى دیالە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"زۆربەى ئۆتۆمبێلە بۆمب رێژکراوەکان لە گوند و ناوچە سونەنیشینەکان ئامادە دەکرێن و رەوانەى ناو شارەکان دەکرێن بۆ تەقاندنەوە."

قەزاى خاڵس ى پارێزگاى دیالە زۆربەى دانیشتوانەکەى شیعە مەزهەبن و یەکێکە لەو ناوچانەى کە لە ماوەى چەند ساڵى رابردوودا زۆرترین کردەوەى توندوتیژى تێیدا روویداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00

XS
SM
MD
LG