Accessibility links

بەهۆى زۆرى بۆمبەکانى داعشەوە هێشتا ژیان بۆ گوندە ڕزگارکراوەکانى کەرکوک و دیالە نەگەڕاوەتەوە


تیمەکانى هەڵگرتنەوەى مین بەردەوامن لە پوچەڵکردنەوەى ئەو بۆمبانەى کە داعش لە گوند و ناوچەکانى دەوروبەرى کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە چاندبوونى، بەڵام هێشتا ژیان بۆ زۆرێک لەو گوندانە نەگەڕاوەتەوە.

ئاسۆ عەبدوڵا بەڕێوەبەرى تیمەکانى هەڵگرتنەوەى مین لە باشورى کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تا ئێستا نزیکەى 500 بۆمبى چێنراومان لە گوندەکانى باشورى کەرکوک پوچەڵکردووەتەوە ، کە هەر بۆمبێک 20 کیلۆ گرام بووە."

وتیشى"هەرچەندە بەشێکى زۆر لە گوندەکانى باشورى کەرکوک لەبن دەستى داعش دەرهێنراون، بەڵام ژمارەیەکى زۆر لەو گوندانە هێشتا لە بۆمب پاکنەکراونەتەوە بۆیە دانیشتوانەکانیان نەگەڕاونەتەوە."

مانگى رابردوو شارەزایەکى ئوسترالى هەڵگرتنەوەى مین لە باشورى کەرکوک بەهۆى تەقینەوەى بۆمبى چێنراوى داعشەوە گیانى لەدەستدا ، ئەوەش لەکاتێکدایە زۆربەى ئەو پێشمەرگانەى لە شەڕى داعش دا گیانیان لەدەستداوە بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە.

عەقید جمور ڕۆستەم فەرماندەى پێشمەرگە لە جەلەولا ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تیمەکانى هەڵگرتنەوەى مین ناحیەى جەلەولا و ناوچەکانى دەوروبەریان لە بۆمبە چێنراوەکانى داعش پاککردووەتەوە."

وتیشى"ئێستا ژیان بۆ ناوچە بە مین چێنراوەکان گەڕاوەتەوە و خەڵک لەو ناوچانە ژیان بەسەر دەبەن کە لە مین پاککراونەتەوە."

داعش پێشتر زۆربەى ئەو ناوچانەى بۆمب ڕێژکردووە کە کۆنترۆڵى کردبوون ، ئەمەش لە چوارچێوەى هەوڵەکانى ئەو رێکخراوە بۆ پاراستنى ئەو ناوچانەى کە کۆنترۆڵى کردبوون لە هێرشى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:23 0:00

XS
SM
MD
LG