Accessibility links

به‌ کارهێنانی منداڵان وه‌ک شه‌ڕکه‌ر له هه‌ندێک له‌ هێزه‌ کۆردیه‌کان له عێراق ؛ مه‌ترسیه‌کان و ڕێگا چاره‌کان

  • شاهێد عەلەوی

ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کۆتایی ساڵی پاری زاینی دا له‌ ڕاپۆرتێكی تێر و ته‌سل دا باسی له‌ به‌ کارهێنانی منداڵان له‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌ هێزه‌کانی چه‌کدار له‌ کوردستانی عێڕاق دا کردبوو.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، دوو هێزی بێریڤانی شه‌نگال و هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل منداڵانی ئێزدییان ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵیان له‌ ڕیزه‌کانی خۆیاندا وه‌رگرتووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕیش به‌شداریان کردوون.

ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ ده‌ڵێت به‌ کارهێنانی منداڵان له‌ هێزه‌کانی چه‌کداردا دژی یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی و مافه‌کانی منداڵانه‌ و پێویسته‌ به‌ ئه‌و ڕه‌وشه‌ کۆتایی بهێنرێت. ڕاپۆرته‌که‌ به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ندێک له‌ بنکه‌کانی په‌نابه‌رانی ئێزدییه‌کان له‌ باشووری کوردستان و هه‌واڵه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ پێک هاتووه‌.

هه‌ر دوای بڵابوونه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ به‌رپرسانی ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی منداڵیان له‌ هێزه‌کانی خۆیاندا پشتڕاست کرده‌وه‌ و ئه‌وه‌شیان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ خواستی ئه‌و منداڵانه‌، به‌ڵام جه‌ختیشیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و منداڵانه‌ به‌ کارنه‌هێنراون و جگه‌ له‌ ڕاهێنان و پاراستنیان کاری تریان پێ نه‌سپێردراوه‌.

ئێستا 45 ڕۆژ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ چه‌ند بابه‌تی به‌ کارهێنانی منداڵان له‌ ئه‌و دوو هێزه‌ و هێزه‌کانی تری کوردی له‌ ناوچه‌که‌دا چاره‌سه‌ر کراوه‌ و وه‌ک ڕێگاچاره‌یه‌کی دایمی چ گۆڕانکارییه‌ک پێویسته‌ له‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێک بێت تا دیارده‌ی منداڵانی سه‌رباز به‌ گشتی ببێت به‌ به‌شێک له‌ مێژوو.

بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ میوانداری به‌ڕێزان دوکتور کاوه‌ عه‌زیز، مامۆستای ڕامیاری له‌ زانکۆی سه‌لاح ئه‌دین له‌ هه‌ولێر و غه‌ریب حه‌سۆ، نوێنه‌ری پارتی یه‌کیه‌تی کورد له‌ هه‌ریمی کوردستان ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG