Accessibility links

فەرماندەى میحوەرى کەرکوکى پێشمەرگە: داعش بەدواى بەدیلى موسڵدا دەگەرێت


فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى کەرکوکى پێشمەرگە ، دەڵێت داعش بەدواى بەدیلى موسڵ دا دەگەرێت ، بەو پێیەى هێزە عێراقیەکان لە کۆنترۆڵکردنى تەواوى ئەو شارە نزیکبونەتەوە.

لیوا محەمەد رێگر فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى پێشمەرگەلەکەرکوک کە لەجێگەى دکتۆر کەمال کەرکوکى دەست بەکاربووە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش لە حەویجە توشى شڵەژان بووە ، بۆیە چەکدارەکانى ئەو رێکخراوە دەیانەوێت لەرێگەى ئاوارەکانەوە خۆیان دەرباز بکەن، هەندێکیشیان پەیوەندى دەکەن و پاکانە بۆخۆیان دەکەن و هەواڵ لەسەر چەکدارەکانى تر دەدەن."

بەوتەى لیوا محەمەد رێگر، داعش پیلانى بۆ پەلاماردانى گەرەکێکى شارى کەرکوک و چەند گوندێکى گەورە داناوە ، بەڵام پلانەکانى تێکدەشکێنرێت.

سەبارەت بەژمارەى چەکدارەکانى داعش ، ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە، وتى"ژمارەى چەکدارەکانى داعش لەحەویجە نزیکەى 1100 چەکدارە."

لەمانگى 10 ى ساڵى رابردووەوە داعش هیچ هێرشێکى گەورەى لەدەوروبەرى کەرکوک ئەنجام نەداوە، بەڵام دوو هەفتە لەمەوبەر 5 چەکدارى خۆکوژى داعش پەلامارى بنکەى سەربازى کەیوان ى پێشمەرگەیان لەباشورى کەرکوک دا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:27 0:00

XS
SM
MD
LG