Accessibility links

هێزه‌کانی تایبه‌تی عێڕاق له‌ نێو موسڵ ده‌که‌ونه‌ به‌ر هێڕشی داعش


خۆته‌قێنه‌رێکی گرووپی داعش به‌ توتوموبیلێکی بۆمبکراو شه‌مه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی تایبه‌تی عێڕاق له‌ موسڵ و شه‌ڕێکی توند هه‌ڵگیرسا

ئه‌و هێرشه‌ی ‌زوویه‌کی شه‌مه‌ له‌ نێو قادسیه‌ روویدا، که‌ ڕۆژێک پێشتر سه‌ربازان چوونه‌ نیو ئه‌و شوێنه‌، شه‌ر و هاویشتنی تۆپان و ئارپی جێ به‌ دوا دا هات وه‌ک ئه‌فسه‌رانی عێڕاقی گوتیان.

هه‌روه‌ها شه‌ر له‌ عه‌ڕه‌بجیه‌ ڕوویدا وه‌ک ئه‌فسه‌ران گوتیان ئه‌وانه‌ی نه‌یان هه‌ویست ناوی خۆیان بهێنن.

هێزه‌کانی له‌شکری عێڕاق ئاماری کوژراوان وبرینداران ئاشکرا ناکه‌ن، به‌ڵام به‌شی پزشکی ئاماژه‌ی به‌ کوژران و برینداربوونی زیاتر له‌ 10 که‌س کردوه‌ له‌ وه‌تا کرداره‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستی ئازاد کردنی شاری موسڵ له‌ 17ی ئوکتوبردا ده‌ستی پێکرد.

هێزه‌کانی تایبه‌تی عێڕاق له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ چوونه‌ نێو موسڵ و توانیان له‌ لێواری به‌شه‌کانی خۆر‌هه‌ڵات خۆیان جێگیر بکه‌ن. به‌ڵام پێشڕه‌وی هێواش بۆته‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێکی زۆر له‌ دراوسێکان نیشته‌جێن.

نێو شاری موسڵ ده‌بێته‌ شوێنێکی گونجاو بۆ ملیتانه‌کانی داعش که‌ به‌رگری له‌ خۆیان بکه‌ن.

بۆ به‌شی باشوور، پولیسی عێڕاق له‌ 3 کیلومتر فڕۆکه‌خانه‌ی موسڵه‌، که‌ وێنه‌کانی سه‌ته‌لایت نیشان ده‌دات شه‌ڕکه‌رانی داعش به‌ توندی پارێزگاری له‌ ئه‌و شوێنه‌ ده‌که‌ن.

XS
SM
MD
LG