Accessibility links

لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌ی: گۆمان لێکراوان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش له گۆندەکانی ده‌ور و پشتی موسڵ ئه‌شکه‌نجه کراون


گۆمان لێکراوان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش

گۆمان لێکراوان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش

ڕێکخراوه‌ی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌ڵێت هه‌ندێک له‌و هێزه میلیشیانه‌ی له شه‌ر بۆ ڕزگار کردنی موسڵ له ژێر چنگی داعش به‌شدارن گۆمان لێکراوان به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعشیان له گۆندەکانی ده‌ور و پشتی موسڵ ئه‌شکه‌نجه کردوە.

ئه‌م ڕێکخراویه ده‌ڵێت بە ئه‌م گۆمان لێکراوانە که پیاوان و کورانی گه‌نج بوون له به‌ر چاو دانیشتوانی ئه‌و گۆندانه سوکایه‌تی ‌کراوه، ئه‌شکه‌نجه کراون و یان لێیان داون.

کۆتراوه که ئه‌م توڵه سه‌ندنه‌وانه به زۆری له لایه‌ن میلیشیاکانی سه‌ر به عه‌شیره سونییه‌کان به تایبه‌ت هێزه‌کانی عه‌شیره‌ی سبعاوی له کاتی ڕۆشتن به سه‌ر گۆنده‌کانی ده‌ور و پشتی موسڵ ئه‌نجام دراوه.

هه‌ندێک له‌و هێزه میلیشیانه‌ی له شه‌ر بۆ ڕزگار کردنی موسڵ به‌شدارن

هه‌ندێک له‌و هێزه میلیشیانه‌ی له شه‌ر بۆ ڕزگار کردنی موسڵ به‌شدارن

شایه‌ت حاڵه‌کان به لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌ییان وتوه هه‌ندێک له‌وانه‌ی گۆمانی پێوه‌ندی یان لایه‌نگری داعشیان له سه‌ر بوه له گۆره‌پانێکدا کراونه‌ته نێو رکه‌وه بۆ ئه‌وه خه‌ڵک سه‌یریان بکه‌ن و له کاتی وه‌ده‌ر نانیان له قه‌فه‌سه‌که سۆکایه‌تییان پێ کراوه.

هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و شایەت‌حاڵانه وتوویانه گرووپێک شه‌ڕکه‌ر که وادیار بوه فه‌رمانده‌یان له‌گه‌ڵ نه‌بوه ده‌یان که‌سیان ده‌ست به‌سه‌ر کردوه و به کاپووتی ئۆتۆمبیله‌کانەوە بەستویانیانه‌ته‌وەو به شه‌قامه‌کانی ناو گۆنده‌کاندا سووڕاونه‌ته‌وه.

یه‌ک له ئه‌ندامانی هێزه میلیشیاکانی به‌شدار له شه‌ڕی موسڵ

یه‌ک له ئه‌ندامانی هێزه میلیشیاکانی به‌شدار له شه‌ڕی موسڵ

هه‌ر ئه‌م گروپه شەڕکەرە خه‌ڵکیان له نێو ماڵه چۆڵه‌کان بەند کردوەو و هه‌ندێک له ده‌ست به‌سه‌ر کراوانیان که به له‌شیانوه نیشانه‌ی ئه‌شکه‌نجه هه‌بوه ته‌سلیمی هێزه‌کانی سوپای عیراق کردوە.

لین مالۆف له به‌رپرسانی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌ڵێت: "کۆلتورێکی ترسناکی پارێزراوی له ئارادایه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه که‌سانێک ئه‌م جوره هێرشانه ده‌کەنه سه‌ر خه‌ڵک بێ مه‌ترسی ڕاپرسی یاسایی و جەزادان هه‌ست به سه‌ربه‌ستی بکه‌ن و به‌رده‌وام بن له‌م شێوه کرده‌وانه.

ڕێکخراوه‌ی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌ی

ڕێکخراوه‌ی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌ی

هه‌ر بۆیه به‌رپرسان پێویسته شه‌رکه‌ره میلیشیاکانی سه‌ر به عه‌شیره‌کان کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و به پێی یاسا جەزایان بده‌ن تا ڕێگه له دووباره بونه‌وه‌ی کردوه‌ی ئاوا بگرن."

XS
SM
MD
LG