Accessibility links

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: داعش تەنیا 14% ی خاکی وڵاتەکەی بەدەستەوە ماوەتەوە


گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت وڵاتەکەی بەو ئۆپـەراسیۆنە لەشکریـیانەی لە دژی داعش ئەنجامی داون، توانیویەتی دوو لەسەر سێی ئەو ناوچانەی داعش لە ڕۆژئاوا و باکوری وڵاتەکە داگیریکردبوون ڕزگاریان بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆفیسی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق لەسەر فەیسبوکی فەرمی خۆی لە زاری سەعەد ئەلحەدیسی گوتەبێژی حکومەت ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە کە نووسیویەتی ئەو ناوچانەی داعش لەوەتای سـاڵی 2014 وە داگیریکردبوون کە 40% ی وڵاتەکە دەبوو وا ئێسـتا تەنیا 14%ی لە ژێر دەسـتی ماوەتەوە.

پاشان نووسیویەتی حکومەت لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی پـێداویستیـیەکانی شەڕەکە لە چەک و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکان و هەروەها بەدەسـتهێنانی پاڵپشـتی زیاتری نێودەوڵەتی و هەرێمی.

باسی لەوەش کرد کە کارەکانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان بەردەوام دەبن.

XS
SM
MD
LG