وه‌ک به‌رپرسانی حکومه‌تی عێڕاق پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه چه‌کدارانی داعش ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو به چه‌کی کیمیایی هێرشیان کردۆته سه‌ر شارۆچکه‌ی تازه له باشووری که‌رکووک.
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا چه‌ند سه‌د که‌س برینداربوون و منداڵێکی ته‌مه‌ن سێ ساڵه کوژراوه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه که هه‌ندێک له برینداران گیانی خۆیان له ده‌ست بده‌ن.
هاووڵاتیانی "تازه" ئێمڕۆ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان خۆپێشاندانیان سازدا و ئه‌و ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌ی حکومه‌تی عێڕاق کرد که له پێوه‌ندی شه‌ڕی داعش له ئه‌و ناوچه که‌م ته‌رخه‌می کردووه.
هه‌ندێک له چاودێران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که چالاکی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌و ناوچه‌یه و ناکۆکی یان له گه‌ڵ هێزه‌کانی کورد له لایه‌که‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به بوونی ئه‌و هێزانه له ئه‌و ناوچه هه‌ستیاره و یارمه‌تی نه‌دانیان له لایه‌کی دیکه‌وه، بۆته هۆی چالاک بوونی زیاتری داعش له ئه‌وێ و سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵه‌کان بۆ تێک شکان و پاشه‌کشه‌کردن به داعش له‌و ده‌ڤه‌ره.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به ئه‌م هه‌واله و تاوتۆ کردنی هۆکاره‌کانی له گه‌ڵ حه‌سه‌ن جومعه، نووسه‌ری دانیشتووی که‌رکووک وتووێژمان کردووه.