Accessibility links

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان 24 هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر داعش لە عێراق


لەشکری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕۆژی پـێـنجشەممە 24 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە عێراق.

لە بەیانـنامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی بڵاوکرایەوە، لەشکر نووسیویەتی لە 7 ناوچەی عێراق شوێنەکانی داعش بۆردومانکراون، لەوانە تەلەعفەر کە لەوێ بە 11 هێرش 9 حەشارگەی داعش وێرانکراون لەگەڵ 4 پـرد کە تێرۆرسـتەکان بەکاریان‌دەهێنن.

لە نزیک شاری موسڵ، 3 هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر یەکەیەکی داعش و 2 دۆشکەی گەورە تێـکشکێنراون و عەمبارێکی تەقەمەنی تەقێنراوەتەوە و 6 خاڵی چەکداران وێرانکراون.

لە نزیک ڕومادی، 4 هێرش کراوەتە سەر یەکەیەکی گەورەی داعش و 5 خاڵی چەکدارەکانی. لەوێش 2 دۆشکەی گەورە تێـکشکێنراون.

هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان شوێنەکانی داعشیان بۆردومانکردووە لە نزیک هیت لە پارێزگای ئەنبار و شەنگال و سوڵتان عەبدوڵڵا و کیسیک لە پارێزگای نەینەوا.

XS
SM
MD
LG