Accessibility links

خالید سلێمان: پـێشتر ڕۆژئاوا لە بەرامبەر داعشدا بێ دەنگ بوو


جیاوازییە گەورەکانی سوریای پێش تیرۆر و پاش تیرۆر لەڕووی شارستانی و فەرهەنگیی و هونەرییەوە کە بە ڕای شارەزایان تێکڕا دەمانگەیەنێتە راڤەکارییەکی قوڵتر بۆ تێگەیشتن لە سەنگ و رەهەندە هەر نەبینراو و دوورەکانی تیرۆر و داعش و قەیرانە مەترسیدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەم چەند ساڵەی دواییدا تیرۆر و جیهاد لە شکڵێکی ترسناکتر و دڕندەتردا قەیران و کارەساتی مرۆیی و شارستانی بەرپاکرد بەڵام چاودێران قوڵتر دەڕواننە قەیرانەکانی ناوچەکە و رایانوایە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕست سەرباری کێشەو قەیرانە خوێناوی و گەورەکانی ستراتیژی ترسناک لە ئارادایە.

بۆ ئەم مەبەستە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ نوسەر رۆژنەمەوان خالید سلێمان کە ڕایوایە: "هەرچەند لە سوریای بەر لە 2011 سیستمێکی دیکتاتۆری و ستەمکاریی هەبوو بەڵام لەهەمانکاتدا بۆ نمونە سەنتەری رۆشنبیری فەرەنسی لە دیمەشق چەندەها چالاکی ئەنجامدەدا، تەنها بۆ رۆشنبیران و هونەرمەندانی ناو دیمەشق نەبوو بەڵکو بۆ دەرەوەی دیمەشقیش بوو. تا ئێستا لە بیرمە چەندین هونەرمەند و موزیکژەنی کورد لە قامشلۆ و حەسەکەوە دەهاتن بۆ دیمەشق"

هەروەها دەڵێت "بەبەرچاوی جیهانەوە دڕندەیەک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەورەو زەبەلاح دەبوو، بەڵام رۆژئاوا چاوی لەئاست ئەم دڕندەیەدا داخستبوو، لە ساتەوەختێک ئەم دڕندەیەیان بینی کە بۆ نمونە لە 13 ی نۆڤەمبەردا ئەو کوشتارەیان لەناو پاریسدا ئەنجامدا"

چاودێران تیشکدەخەنە سەر کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە. بەڵام ئایا تێکەڵبوونی سەرجەم ئەو ستراتیژە لێکدژ و ناکۆکانە دەتوانن ساڵی 2016 ە بکەن بە ساڵی شکستی داعش.

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.....

XS
SM
MD
LG