Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕاپۆرتەکانی نوێ سەبارەت بۆ کوشتاری لە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە لایەن داعشەوە

  • Salah Piroty

هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی شەڕ لە گەڵ داعش لە هێڵی پێشەوە لە گوندی تۆپز ئاوای نزیک باشیکا، ٢٤ی ئوکتۆبری٢٠١٦

هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی شەڕ لە گەڵ داعش لە هێڵی پێشەوە لە گوندی تۆپز ئاوای نزیک باشیکا، ٢٤ی ئوکتۆبری٢٠١٦

وتەبێژی یو ئێن گوتی ڕاپۆرت هەبوون کە هێزەکانی عێڕاق تەرمی ٧٠ مەدەنیان لە باشووری موسڵ دوزینەوە کە دەسترێژیان لێکرابوون، بەڵام ڕوون نەبوو کە بەرپرسیاری ئەو کوشتنانە بوون.

نەتەوەیەکگرتووەکان سێ شەمە گوتی ڕاپۆرتی بەرایی سەبارەت بە کوشتنی لە دەرەوەی چوارچێوەی دەسەلاتی دادەوەری و ئێعدام کردنی هەڕەمەکی لە لایەن داعشەوە لە شاری موسڵ هەن کە ئەو ملیتانانە لە کەسانی مەدەنی وەک قەلغانی مرۆڤیان کەڵک وەرگرتووە.

وتەبێژی مافەکانی مرۆڤی یو ئێن رۆپێرت کاڵڤێل لە ژنێڤ بە پەیامنێرانی گوت ڕاپۆرتەکان بە تەواوی پشتڕاست نەکراون، بەڵام باسی کوشتنی ٥٠ ئەفسەری پێشووی عێڕاقی تێدان کە لە نێو خانووبەرەیەکی دەرەوەی شاری موسڵ ڕایان گرتبوون، و لە گوندی سەفیان چەکدارانی داعش ١٥ مەدەنیان کوشتن و تەرمەکانیان خستە نێو ڕووبارێک.

کاڵڤیل گوتی هەروەها ڕاپۆرت هەبوون کە هێزەکانی عێڕاق تەرمی ٧٠ مەدەنیان لە باشووری موسڵ دوزینەوە کە دەسترێژیان لێکرابوون، بەڵام ڕوون نەبوو کە بەرپرسیاری ئەو کوشتنانە چ لایەن و کەسانێک بوون.

ئەو سەر لە نوێ داوای لە هێزەکانی عێڕاق کرد کە مسۆگەری بکەن شەرکەرانی ئەوان بە گوێرەی یاسای مرۆڤایەتی پەسندکراوی نێونەتەوەیی بجووڵێنەوە.

دووشەمە، کاربەدەستانی ئەمەریکا و هێزەکانی عێراق لەوەتا شەری حەوتووی ڕابردوو بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ٨٠٠ کیلومێتری چوارگۆشەی ژێر دەستی داعشان ڕزگار کرد.

هێڵی دابینکردنی پێداویستی داعش لە سوریا بۆ عێڕاق

هێڵی دابینکردنی پێداویستی داعش لە سوریا بۆ عێڕاق

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کاپیتانی هێزی دەریایی جێڤ دیڤس دەڵێت شوێنە ڕزگارکراوەکان بارتێلا، ٣٠ کیلومێتر لە خۆرهەڵاتی شاری موسڵیش دەگرێتەوە، کە ئێستا لە ڕەوتی پاککردنەوەی دان.

ئەو دوشەمە لە وەزارەتی بەرگری بە پەیامنێرانی گوت، "دەتوانین بڵێین ئەو خاڵەی سەر نەخشە لە ڕووی جیوگرافیەوە نزیکترین شوین [بە شاری موسڵ] بێت."

هێزەکانی عێڕاق و هێزەکانی پێشمەرگە بە نێو شارۆچکە بچووکەکانی باکوور، خۆرهەڵات و باشووری موسڵ دا پێشڕەوی دەکەن لە دەمێکدا ئەوان هەوڵ دەدەن لە خودی شاری موسڵ نزیک ببنەوە.

برێت مەک گور، نێردراوی تایبەتی بۆ هێزی هاوپەیمان بە ڕیبەری ئەمەریکا کە بۆ ماوەی دوو ساڵ هێرشەکانی هەواییان بۆ سەر ئامانجەکانی داعش بەریوەبردوو، دوشەمە لە سەر تویتر گوتی کە دوای حەوتوویەک هەتا ئێستا بە هەموو ئامانجەکانی هەڵمەتە گەیشتوون.

کاربەدەستانی ئەمەریکا هوشداری دەدەن کە پێشکەوتنەکە بەرەو هێواشی بڕوات، بەڵام چاوەڕوانی دەکرێت لە دمێکدا عێراقییەکان و کوردەکان شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی لە شارەکە نزیک ببنەوە.

هەوڵی داعش بۆ لادانی سەرنجی خەڵک

سەرەڕای سەرکەوتنەکانی دەوری موسڵ، داعش چەندین هێرشی لە وڵات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام داوە. کاربەدەستانی ئەمەریکا ئەو هێرشانەی داعش بە هەوڵێک دەزانن کە دەیەوێت تیشک خستنە سەر شاری موسڵ بۆ شوێنی تر ببات.

دێڤید گوتی، " ئێمە دەزانین کە ئەوان هەست بە گوشار لە سەر موسڵ دەکەن هەوڵ دەدەن ئەوەندەی بتوانن زەربە لە شوێنی تر بدەن بۆ ئەوەی سەرنج نەدرێتە سەر موسڵ."

دووشەمە، داعش هیرشی بو سەر شنگال برد، شوێنێک میدیای خۆجێی دەڵێن هێزەکانی پێشمەرگە هیرشەکەیان بەرپەرچ داوەتەوە. هێرشەکانی دیکەی داعش لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر رووتبە لە رۆژئاوای وڵات و شاری کەرکووک بووە.

ئەو گرووپە تێرۆرستە هەروەها نەوتی ڕژاندە نێو چاڵێکی گازی سولفور-دی ئۆکسید لە باشوری موسڵ و ئاگری تێبەردا، وای کرد گازی ژەهردار لە ناوچەکەدا بڵاوبێتەوە. وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی ئەوەندەی هێزەکانی دیتوویانە ئەو هیزانە وەک مەرگ هێنەر چاولێناکرێن. کاربەدەستان گوتیان کە هیزەکانی عێڕاق ئیستا کۆنتڕۆلی ناوچەی ئەو چاڵەی سولفوری هەیە کردووە و هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ئاگر تێبەردانی کارگەیەکی سولفور لە گەیارە لە لایەن داعشەوە

ئاگر تێبەردانی کارگەیەکی سولفور لە گەیارە لە لایەن داعشەوە

هەروەها کاربەدەستانی عێڕاق لە بەغدا دەڵێن تەقینەوەی چەندین بۆمب دووشەمە زیاتر لە ١٠ کەسی لە پێتەخت کوشت. هیچ کەس بەرپرسایەتی ئەو هێرشانەی وەئەستۆ نەگرتووە، بەلام داعش گەلێک جاران چەندین ناوچەی لە پێتەخت کردۆتە ئامانج.

ئەمە بەشێک لە ڕاپۆرتی، کڵارا باب، لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکایە کە بۆ دەنگی ئەمەریکای ئامادە کردووە.

XS
SM
MD
LG