هێزه‌کانی عێڕاق و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش خۆیان ئاماده‌ی شه‌ڕی ئازاد کردنی موسڵ کردووه.هێزه‌کانی کورد و هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی که سه‌ر به ئێرانه و حه‌شدی نیشتمانی که سه‌ر به تورکیایه ئاماده‌ی به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ن.
شه‌ڕی ئازادکردنی موسڵ چه‌نده ده‌خایه‌نێت و ناکۆکییه‌کانی دوای ئازادکردنی موسڵ له سه‌ر شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره چ کاریگه‌ریێک له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورد له عێڕاق داده‌نێت؟ هێزه‌کانی کورد بۆچی ده‌بێت به‌شداری شه‌ری ئازادکردنی موسڵ بن و له دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕه‌که چاوه‌ڕوانی چ ده‌سکه‌وت گه‌لێک ده‌که‌ن؟
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق، پارڵمانی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که ڕێگا ناده‌ن هێزه‌کانی تورکیا و هاوپه‌یمانه خۆجێیه‌کانی به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه بن. ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن ڕێ له تورکیا و ده‌ستبه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندێکانی له ئه‌و ناوچه‌یه بگرن؟
بۆچی له لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی عێڕاقی به زۆری باسی ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له عێڕاق ده‌کرێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی به‌ربڵاوی ئه‌و وڵاته له عێڕاق هیچ باسێکی جیدی له ئارادا نیه؟
له به‌رنامه‌ی "هه‌لۆ واشنگتن" ئه‌م حه‌وتوه، میوانداری به‌ڕێزان خالید محه‌مه‌دزاده، ڕۆژنامه‌وان له سلێمانی، که‌ماڵ ڕئوف، ڕۆژنامه‌وان له هه‌ولێر و کاوه عومه‌ر، هه‌والنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له موسڵ، ده‌که‌ین.