Accessibility links

باڵا ده‌ستی ئێران له‌ عێراق

  • Salah Piroty

شه‌ڕی هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق له‌ گه‌ڵ داعش له‌ نزیک تکریت، 12ی مارسی 2015.

شه‌ڕی هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق له‌ گه‌ڵ داعش له‌ نزیک تکریت، 12ی مارسی 2015.

"سه‌رئه‌نجامی دوای ئازاد کردنی له‌ چنگی داعش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ڕه‌نگ بێت ببێنین که‌ پاسدارانی شوڕشی ئێرانه‌ وه‌ک‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سازکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌کان له‌ دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی عێڕاق وه‌رده‌گرن و خۆیان کاره‌که‌ ده‌که‌ن. که‌وابێت ئه‌و پرسیاره‌ دێنێته‌ گۆڕ که‌ مه‌به‌ست و دیدی ئێران له‌ نه‌خشی له‌ عێڕاق دا چی یه‌."

ئێران له‌ پاشه‌کشه‌کردن به‌ ملیتانه‌ توندڕه‌وه‌کانی داعش له‌ شاره‌کانی باکووری عێراق یارمه‌تی به‌ حکومه‌تی عێڕاق ده‌کات. به‌ڵام توێژێنه‌ران له‌ واشنگتن و هه‌ریمه‌که‌ ده‌ڵێن که‌ کارتێکردنی ئێران له‌ عێڕاق خه‌ریکه‌ لێوه‌شاوه‌یی ولاته‌که‌ بگۆڕێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شاڕۆن بێن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌ کردووه‌.

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق ‌ له‌ ڕێگای یارمه‌تی دانی به‌رچاوی ملیتانه‌کانی شیعه‌ که‌ ئێڕان پشتیوانیان لێده‌کات ئه‌وه‌ له‌ باکووری عێڕاق پاشه‌کشه‌ به‌ ملیتانه‌کانی داعش ده‌که‌ن. به‌ڵام نه‌خشی تاران زۆرتر له‌ شه‌ڕی دژی ملیتانه‌کانی سونی قووڵتره‌، وه‌ک ماریا فانتاپی توێژێنه‌ری گرووپی ناسراو به‌ "قه‌یرانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی" هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت.

ئه‌و ده‌ڵێت نه‌خشی ئێران وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رێک له‌ سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌کانی پێویست دا له‌ ده‌مێکدایه‌ ملیتانه‌کانی ئیسلامی پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن و ئه‌و کاره‌ مه‌ترسی کۆنتڕۆلی له‌ڕزۆکی حکومه‌تی عێڕاق به‌ سه‌ر هه‌ریمه‌که‌ی دا به‌ره‌و لاوازی ده‌بات.

فانتاپی:

"سه‌رئه‌نجامی دوای ئازاد کردنی له‌ چنگی داعش ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ڕه‌نگ بێت ببێنین که‌ پاسدارانی شوڕشی ئێرانه‌ وه‌ک‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سازکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌کان له‌ دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی عێڕاق وه‌رده‌گرن و خۆیان کاره‌که‌ ده‌که‌ن. که‌وابێت ئه‌و پرسیاره‌ دێنێته‌ گۆڕ که‌ مه‌به‌ست و دیدی ئێران له‌ نه‌خشی له‌ عێڕاق دا چی یه‌."

پێنج ساڵ له‌ مه‌وبه‌ر، ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی تێکه‌ڵی‌ هه‌ر لایه‌نێکی ژیانی عێڕاق بوو. ئێستا ئێران ده‌سه‌ڵاتی به‌ سه‌ر دوورنمای عێڕاق دا هه‌یه‌، وه‌ک فانتاپی به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت.

فانتاپی:

"پێویسته‌ به‌ شه‌قامه‌کانی به‌غدا دا بگه‌ڕێی، و دیمه‌نه‌کانی ڕێبه‌ری ئاینی ئێران عه‌لی خامنه‌یی ببینی له‌ هه‌ر شوێنێک دراوه‌، و گه‌لێک جاران ئاڵای سه‌رانسه‌ری عێڕاق له‌ په‌نا ئاڵای وڵاتێکی دیکه‌ نیشان ده‌درێت، که‌ یه‌کێک هی حوسێنه‌، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ک‌ بۆ پێناسه‌ی شیعه‌یه‌. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ ته‌واو ئێران ناگرێته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه‌ ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆی ئێران له‌ سیاسه‌تی عێڕاق دا به‌ ئه‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتوه‌."

هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا و ئێران، که‌ خه‌ریکی وتووێژێکی درێژخایه‌ن سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامی ناوکێ تاران بوونه‌، وێ ده‌چێت زه‌مینه‌ی هاوبه‌شیان له‌‌ شه‌ری به‌ دژی ملیتانه‌کانی داعش دا دوزیبێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وته‌ی هێنری سمیت ڕاوێژکاری گرووپی کۆنتڕۆلی مه‌ترسی یه‌کان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌.

سمێت:

"له‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌ پڕۆگرامی ناوکی یه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ وڵاتانی پێنج له‌ گه‌ڵ یه‌ک وتووێژی کردوه‌، په‌سندی ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌ زیادبوون دا بوه‌ که‌ ئێڕان نه‌خشێکی گه‌لێک گرنگی له‌ هێندێک مه‌سه‌له‌کانی ئاسایش له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بووه‌."

ئێران ته‌دارۆکات، چه‌کان، ته‌قه‌مه‌نی، فڕۆکه و به‌ڕێوه‌بردنی بۆ هێزه‌کانی عێراق له‌ شه‌ری دژی داعش دا دابین ده‌کات. به‌ڵام فیلمه‌ ڤیدیۆکان ئاشکرابوونه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی سته‌مکاری ملیتانه‌کانی شیعه‌ خاوه‌ن پشتیونی ئێران له‌ نێو کۆمه‌ڵی سونی دان، و ملیتانه‌کانی داعش ته‌شه‌نایان به‌ تووڕه‌ی سونێکان له‌ ڕیبازه‌کانی تایفه‌یی حکومه‌ته‌کانی یه‌ک به‌ دوای یه‌کی به‌غدا داوه‌.

لێکۆڵه‌ری زانکۆی مێریله‌ند، فیلیپ سمێت هوشداری ده‌دات که‌ ئاماده‌ بوونی به‌ هێزتری ئێران جیاوازی تایفه‌یی نێوان سونی – شیعه‌ زیاتر ده‌کات و پێک هێنانی حکومه‌تێکی کاریگه‌ری هه‌مه‌ لایه‌ن سه‌خت تر ده‌کات.

سمێت:

"گه‌لێک له‌ ئه‌و گرووپانه‌ به‌ خه‌ریکن ده‌چنه‌ نێو ناوچه‌کانی سوننی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ زۆر به‌ سه‌ر خه‌ڵک دا ده‌سه‌پێنن. ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕی ڕێکخراوێكی تایفه‌یین، هه‌ر بۆیه‌ ناکرێت به‌ ته‌واوی حاشای لێ بکه‌ی که‌ ئه‌وان به‌شێک له‌ هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن ئێستا له‌ گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕووین."

به‌ڵام هێنڕی سمیت، له‌ گرووپی کۆنتڕۆڵی مه‌ترسی یه‌کان، ده‌ڵێت تاران عێڕاقێکی سه‌قامگیری ده‌وێت که‌ ده‌توانێت باڵا ده‌ستی خۆی تێدا زیاتر بکات.

سمێت:

"پارسه‌نگێكێ که‌م له‌ حکومه‌ت دا له‌ گۆڕێ دایه‌. ئێران ده‌یه‌وێت‌ حکومه‌تێك له‌ به‌غدا هه‌بێت که ‌له‌ گه‌ڵ بۆچوونی ستراتژیکی ئێران یه‌ک بگرێته‌وه‌، هه‌م له‌ عیراق و هه‌م له‌ چوارچێوه‌ی به‌رفره‌وانی هه‌ریمی دا، به‌ڵام ئێران نایه‌وێت عێڕاق وڵاتێک بێت که‌ له‌ بناخه‌دا له‌ کۆنتڕؤڵ بچێته‌ ده‌ر."

بۆ داڕێژه‌رانی رێبازی ئه‌مه‌رێکا، هیچ چاره‌سه‌رێکی ڕوون نیه‌. ئه‌وان له‌ وڵات له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکێک رووبه‌ڕوون که‌ له‌ شه‌ڕ و ساڵه‌کانی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی پڕخه‌رج و بژاره‌یه‌ک له‌ نێو ئێران یان داعش داکه‌ شوێنی گرنگ له‌ عێڕاق دا وه‌ده‌ست دێنێت، ماندووبوونه‌.

به‌ڵام دارێژه‌رانی ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک فانتاپی ده‌ڵێت چاوه‌ڕێ دێمننه‌وه‌، له‌ دمێکدا ئێران پێک هاتی ئاسایشی خۆدی عێڕاق به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن.

فانتاپی:

"ئه‌وه‌ خۆ و ڕه‌وشتێكی چاوڕه‌وان مانه‌وه‌یه‌ و پاشان ببینی چی ڕوویداوه‌‌.مه‌یلی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ تێکه‌ڵ به‌ سه‌رله‌نوێی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات نه‌بی، به‌ڵکوو ڕێگایه‌ک بۆ دووریکردن له‌ ولاته‌ که‌ کاریگه‌ری نه‌مێنێت."

به‌ بوونی حکومه‌تێکی لاوازی عێڕاق و کۆنتڕۆلێکی که‌می ئه‌و حکومه‌ته‌ به‌ سه‌ر ده‌یان هه‌زار شه‌ڕه‌وانی چه‌کداری ملیتانی شیعه‌ دا، ئێران وێده‌چێت هه‌روا درێژه‌ به‌ نه‌خشێکی گرنگ له‌ ئاسایشی عێڕاقی دا هه‌بێت. ئه‌و پرسیاره‌ ده‌مێنێته‌وه‌ داخوا تاران کارتێکردنی سه‌قامگیرانه‌ی درێژخایه‌ن یان سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌ کرده‌وه‌ بۆ ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG