سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئومێدی کرد پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق په‌یوه‌ندیـیه‌کی سیاسی نزیکتری له نێوان به‌غدا و تارانی لێبکه‌وێته‌وه.
میدیای فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له دره‌نگانێکی دوێنێ یه‌کشه‌ممه پێی ڕاگه‌یاند که هه‌روه‌ها خوازیاره په‌یوه‌ندیـیه ئابوریه‌کانی نێوانیان به‌رفراوانتر بێت.
سه‌رۆکی عێراقیش گوتی ئومێده‌واره دوای دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێ سه‌ردانی ئێران بکات.
په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیـیه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دوا به‌دوای هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی نوری مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق بۆ پایته‌ختی ئێران هاتووه که به‌شێک بوو له گه‌شتێکی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ هاوپه‌یمانه سیاسیه‌که‌ی.