نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گه‌یشـتۆته ئێران به مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی هه‌رێمی بۆ مانه‌وه‌ی له پـۆسته‌که‌ی بۆ گه‌ڕی دووه‌م پاش هه‌ڵبژاردنه یه‌کلایی نه‌که‌ره‌وه‌که‌ی مانگی سێ‌دا.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێز مالیکی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی کۆبۆوه، وه چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش کۆبـبێته‌وه.
بڕیاریشه سه‌ردانی ناوه‌ندی ئاینی شیعه‌کان له شـاری قوم بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ڕێز مالیکی له گه‌شتێـکدایه بۆ وڵاتانی ناوچه‌که تا پـشـتیوانی به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات. به‌ر له ئێران سه‌ردانی سوریا و ئوردنی کرد. مالیکی سه‌رۆکی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای زۆرینه شیعه‌یه ئه‌وه‌ی توانی پله‌ی دووه‌م له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی مانگی سێ‌دا به‌ده‌سـتبهێنێت. لیستی عێراقیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی که سـوونـنه‌کان پشـتیوانی لێـده‌که‌ن پـله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێنا.
پـشـتیوانی ئێران ڕه‌نگه چاره‌نووس سـازبێت بۆ به‌ڕێز مالیکی به‌هۆی کاریگه‌ری ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر زۆرینه‌ی شیعه‌کانی عێراقدا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێز عه‌لـلاوی ئێرانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران بکات و ده‌ست وه‌ربداته پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراق.
ئه‌یاد عه‌لـلاوی له به‌رنامه‌ی فه‌رید زه‌که‌ریا GPS ی که‌ناڵی CNN ی گوت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونه‌ته قوربانی ئه‌و کۆمه‌ڵه توندڕه‌و و تێرۆریسـتانه‌ی ئێران سه‌رمایه‌یان بۆ دابین ده‌کات.
به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه باڵیۆزی ئێران له عێراق ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌ڕێز عه‌لـلاوی ڕه‌تکرده‌وه.