جێـگری سه‌رۆکی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی نکوڵی له‌و تاوانانه ده‌کات که ئاڕاسته‌ی کراون و ده‌ڵێن ئه‌و له پـشـت پـیـلانێـک بووه بۆ تیرۆرکردنی کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت.
به‌ڕێز هاشمی ده‌ڵێت تۆمه‌ته‌کانی له لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی مالیـکیـیه‌وه ئاڕاسته‌ی کراون مه‌به‌سـتی سیاسی له پـشته‌وه‌یه.
هاشمی ده‌شڵێت ئه‌و ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام به مه‌رجێـک ئه‌و دادگایی‌کردنه له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڕێز هاشمی ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان دا، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رکرد به تاوانی تێرۆر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتوویه‌تی تاوانه‌کانی ئاڕاسته‌ی جێـگری سه‌رۆک کۆمار کراون له‌سه‌ر بنچینه‌ی دان‌پـیادانانی 3 له پاسه‌وانه‌کانی بووه که گوتوویانه ئه‌وان بۆمبیان بۆ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئاسایش داناوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:13 خوله‌كه.