Accessibility links

ژمارەیەک چەكدار لە نزیک قەرەتەپە شۆفێرێک دەسوتێنن


ژمارەیەک چەكدارى نەناسراو كە گومان دەكرێت سەر بە دەوڵەتى ئیسلامى ناسراو بە داعش بن ، لەسەر رێگەى نێوان زنجیرە چیاى حەمرین و ناحیەى قەرەتەپە شۆفێرێكى شیعە مەزهەب بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەسوتێنن و چەند كەسێكى ترى دانیشتووى قەرەتەپەش بریندار دەكەن.

محەمەد عومەر بەرپرسى كۆمیتەى قەرەتەپەى یەكێتى ، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"چەكدارەكانى داعش وێڕاى كوشتن و سووتاندنى دوو توركمانى شیعە مەزهەب ، لە هەمان کاتیشدا ژمارەیەک بۆمبیان داناوە و چەند كارمەندێكى دەزگا ئەمنیەكانیشیان برینداركردووە."

سەرهەڵدانەوەى توندوتیژى لە سنورى ناحیەى قەرەتەپە، لە كاتێكدایە چەكدارەكانى داعش لە ناوچەكەدا بوونیان نەماوە ، بەڵام تەواوى گوندەكانى دەوروبەرى ناحیەكە عەرەب نیشینن.

عەقید عیرفان حەمەخان فەرماندەى فەوجى پێشمەرگە لە ناوچەى كۆباشى نزیک سەعدیە، ئاماژەى بەوەكرد ئەو چەكدارانەى لە ناوچەى قەرەتەپە خەڵک دەكوژن و بۆمب دەچێنن سەرجەمیان عەرەبە گوندنیشینەكانن نەک داعش.

زۆربەى ئەو كەسانەى لە سنورى ناحیەى قەرەتەپە لەلایەن چەكدارەكانەوە دەكرێنە ئامانج، توركمانى شیعە مەزهەبن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:35 0:00

XS
SM
MD
LG