Accessibility links

چاکسازییه‌که‌ی عه‌بادی له‌ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌ماندا

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، باس له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌کات له‌ پێناوی چاکسازی و چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کان که‌ له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه‌. سه‌ره‌ڕای توندی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ وه‌لامدانه‌وه‌کانی په‌رله‌مانتاره‌کان، به‌لایه‌وه‌ ئه‌و روبه‌روبونه‌وه‌یه‌ به‌ گرنگ وه‌سف ده‌کات، "ئه‌و روبه‌ڕوو بونه‌وه‌یه‌ ته‌ندروستره‌ له‌ نه‌بوونی، هه‌ر وه‌زیرێکمان بووێ دێته‌ په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه‌"، سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی عێراق ده‌ڵێت "بڕیاره‌ وه‌زاره‌ته‌کانی بکاته‌ 16 وه‌زاره‌ت، به‌ڵام ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه‌ کارناکاته‌ سه‌ر باری لاری ئابووری."

ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌که‌ به‌لایه‌وه‌ ئه‌و نه‌ریته‌ی په‌رله‌مانی عێراق زۆر له‌ پێش په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌روه‌زیریک داوابکرێت بۆ ئاماده‌بوونی له‌ په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بێت "حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک چوونی وه‌زیره‌کانی بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران ره‌د کردۆته‌وه‌، به‌ڵکو کاری په‌رله‌مانیشیان په‌ک خستووه‌."

هه‌رچاکسازییه‌ک بکرێت، ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه‌ شه‌ڕی خۆیان ده‌که‌ن، له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌که‌ ده‌ڵێت "بۆئه‌وه‌ی بتوانێ لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌مووی بکات ، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه‌ ده‌یان گرێته‌وه‌، به‌وانه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆشی."

XS
SM
MD
LG