سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که له ده‌وری 25 ی مانگی دوازده‌دا پـێـکده‌هێنرێت که وه‌ک چۆن پـێشـتر پـێشـبینی ده‌کرا.
پـێشتر به‌ڕێز مالیکی به‌ڵێنی دابوو پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ له 15 ی مانگی دوازده‌دا ڕابگه‌یه‌نرێت، وه‌لێ ڕۆژی شه‌ممه گوتی ئه‌و هێشـتا ناوی کاندیدی زیاتری له گه‌وره سـیاسه‌تکارانی وڵاته‌که ده‌وێت.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق موسڵمانێـکی شیعه‌یه که حکومه‌تی نوێی عێراق پـێـکده‌هێنێت پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وی بۆ ئه‌و کاره ڕاسپارد له پاش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی مانگی سێ‌دا، ئه‌وه‌ی تیایدا هیچ لایه‌نێـک سه‌رکه‌وتنێـکی به‌رچاوی به‌ده‌ست نه‌هێنا تا بتوانێت به ته‌نیا حکومه‌ت پـێـکبهێنێت.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت حکومه‌تی نوێ کۆتایی به‌و بنبه‌سـته سـیاسیـیه بهێنێت که هه‌شت مانگه درێژه‌ی کێشـاوه له نێوان شیعه و سـووننه و کورده‌کاندا.