Accessibility links

ڕۆیتەرز: عەبادی هەڵمەتی چوونە ناو شاری فەلـلوجەی دواخست

  • VOA News

ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز دەڵێت سەرۆک وەزیری عێراق هەڵمەتی سەر شاری فەلـلوجەی دواخستووە، بەهۆی مەترسی لەسەر سەلامەتی خەڵکی سیڤیل لە شارەکە.

ئاژانسەکە دەڵێت عەبادی لە پەخشێـکی تەلەفیزیۆنی فەرمی عێراق بە فەرماندە لەشکریـیەکانی گوتووە " ئەگەر پاراستنی خەڵکی سیڤیل لە نێو پـلانەکەمان نەبوایە، ئەوا دەکرا شەڕەکە بە خێرایی یەکلابکرێتەوە."

هەروەها گوتویەتی " سوپاس بۆ خوا ئێستا هێزەکانمان لە قەراغ شارەکەن و سەرکەوتن لە دەسـتماندایە."

ئەم بڕیارەی عەبادی پاش دوو ڕۆژ دێت لەوەی هێزەکانی حکومەت گەیشتنە ناوچەکانی باشوری شارەکە.

بەڵام مەزەندە دەکرێت نزیکەی 50 هەزار کەسی سیڤیل لە ناو شارەکە مابنەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاهی داوە کە داعش سەدان خێزانی لە شارەکە دەستبەسەرکردووە تاوەکو وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بهێنێت.

XS
SM
MD
LG